Do not bury your words with yourself
Soil is not a place for your beautiful words
Do not let them wither and rot
Like your flesh and bones under the ground

Write your beautiful words
The grave is not worthy of your words
Beautiful words
Words are irrigated with your truth

Write

Death is elusive from writing
Life arises from writing
Writing is life, it is permanence
What is left of you are your words

This darkness will not light up .. Bring your pen .. bright a word
I swear to write – which is enlightenment –
Do not bury your words with yourself .. soil is not worthy of your words ..

Writing is a commitment
It’s a duty .. it’s right .. history begins with writing .. flow in time .. writing is immortality

What are you afraid of .. bright words .. scare the darkness ..

Under this cold soil, there is no place for your words .. It is not too late .. Write something ..

وشه‌كانت له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به‌ره‌ ژێر گڵ

خاك جێگه‌ی وشه‌ جوانه‌كانت نییه‌
با سیس نه‌بن و نه‌ژاكێن
وه‌ك گۆشت و ئێسك و پروسكتدا له‌ ژێر خاك

وشه‌ جوانه‌كات بنوسه‌
خاك جێگه‌ی وشه‌كانت،
وشه‌ جوانه‌كانت،
وشه‌ به‌ حه‌قیقه‌ت ئاودراوه‌كانت نییه‌
بنوسه‌

مه‌رگ له‌به‌ر نوسین هه‌ڵدێت
ژیان له‌ نوسینه‌وه‌ هه‌ڵدێت
نوسین ژیانه‌، مانه‌..
ئه‌وه‌ی لێت ده‌مێنێته‌وه‌ وشه‌یه‌..

ئه‌م تاریكستانه‌ رووناك نابێته‌وه‌.. قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ده‌ربكه‌.. پیتێك داگیرسێنه‌..
سوێند به‌ نوسین- كه‌ روناكیه‌-
وشه‌كانت له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به‌ره‌ ژێر گڵ.. گڵ كه‌ی شایه‌نی وشه‌كانته‌…

نوسین به‌رپرسیارێتیه‌..
ئه‌ركه‌.. مافه‌.. مێژوو له‌ نوسینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.. بڕژێره‌ ناو كاته‌وه‌.. نوسین هه‌رمانه‌

سڵ له‌ چی ده‌كه‌یته‌وه‌.. وشه‌یه‌ك داگیرسێنه‌.. تاریكی راو بنێ..
ژێر ئه‌و گڵه‌ سارد و سڕه‌ كه‌ی جێی وشه‌كانته‌.. تا دره‌نگ نه‌بووه‌.. شتێك بنوسه‌…