کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK) ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا و لە لایەن حکوومەتی ئێران ئەنجام دراون بەم شێوەیە بڵاوكرده‌وه‌.

لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە سێدارەدان، تیرۆر، گرتن و زیندانیکردن، کوشتنی کۆڵبەران و دەیان پێشێلکاریی تری مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رژێمی ئیرانەوە بەرامبەر بە هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدراون. کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان KMMK راپۆرتی پێشێلکارییەکانی بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

“تیرۆر و کوشتن

١. موسی باباخانی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان

٢. هاوکات هەوڵی تیرۆری ٤ چالاکی سیاسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دراوە

٣. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١١ گیراو لە ناو زیندانەکانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

٤.  هەروەها ١ هاوڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراوە و ٤ کەسی تریش بریندار بوون.

سێدارە

لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی ٢٠٢١ زایینی لانیکەم ٤١ کەس لەسێدارە دراون. دوو لە سێدارەدراوان چالاکی سیاسی بوون بە ناوەکانی؛

١. حەیدەر قوربانی، خەلکی کامیاران

٢. هێمن مستەفایی، خەڵکی مەریوان

هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣٩ کەسی دیکە، کە بە تۆمەتگەلی جیاواز بەسێدارە حوکم درابوون و لەسێدارە دراون.

گرتن و زیندان

لەساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٨١١ چالاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگە پارێز و هاوڵاتی رؤژهەلاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.

• زۆربەی ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکران دا ڕوبەروی ئەشکەنجە بوونەتەوە.

• هیچ حوکمێکی دادوەری بۆ گرتنیان نیشان نەدراوە.

• لە مافی پێوەندی بە ماڵباتەکانیان بێ بەش کراون.

• پارێزەریان نەبووە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ئەشکەنجە دراون.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی  رێژە و ئاستی نارەزایەتیی خەڵک گرتن و زیندانی کردنی هاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.

کۆڵبەران

لە ساڵی ٢٠٢١ لانیکەم ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و ١٥٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠٢١ دا کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بووە لە کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران دا. تەقەی راستەوخۆ، بەربوونەوە لەبەرزایی، رەقبوونەوە لە سەرما و بەفردا هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانن.

1  – کوشتن و بریندار کردنیی کۆڵبەران تاوانێکی دژە مرۆڤیە کە حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەی دەبات.

2  – هیچ لێپرسینەوە لەگەڵ بکووژانی کۆڵبەران ناکرێت.

3  – خامنەای، ناوەندەکانی وەک سپاه، فەرمانداری و ئوستانداریەکان بە دەیان جار فەرمانی کوشتنی کۆڵبەرانیان تازە کردۆتەوە و دانیان پێداناوە.

خۆکوشتن

بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم ٦٨ ژن لە ماوەی یەک سال دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەر لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٧٢ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٩ کەس لەو ١٤٠ کەسە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە بووە.

هەروەها ١١ هاوڵاتی لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکتردا کوژراون.

کێشە کۆمەڵایەتیەکان، دەسەڵاتی ئێران، کێشەی ئابووری و نایەکسانی و نەبوونی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان بەشێک لە هۆکارەکانی خۆکوشتنی هاووڵاتییان بە تایبەتی ژنانە.

مین و خەسارەکانی

تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرانی ٧ کەسی لێ کەوتۆتەوە.

هاوکات ٢٩ کەسیش بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانە بریندار بوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە مینڕێژکردنی ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی ئەوە دەدات، کە پێوەندیەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە گەل باشورر و باکووری کوردستان بپچرێنێت. دوایی کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق، هیچ بیانۆیەک بە دەست حکومەتی ئێرانەوە نەماوە، بۆ هێشتنەوەی ئەو مینانە.

مافە گشتی و بنەڕەتییە پێشێلکراوەکان بەکورتی

 * یاسایی بنەڕەتی ئێران و هەڵاواردن

 * بەشدارنکردنی کوردستانیان لە دەسەڵاتداری

 * بێبەش کردنی کوردان لە بەڕێوەبەردنی وڵاتی خۆیان

 * ئاسیمیلاسیۆنی زمانی، کلتووری و نەتەوەیی

 * گرتن، ئەشکەنجە و زیندان بۆ بێدەنگ کردنی خواستی سیاسی و نەتەوەیی