.. Arrest of 46 activists, murder of six kulbars and execution of two citizens
According to the Kurdistan Human Rights Association, 46 other civil activists were arrested in Iranian Kurdistan in March this year.
Thus far, 201 Kurdish political and civil activists have been detained by Iranian security forces since the beginning of the year.
According to the same report, six kulbars were killed and 11 kulbars were injured last month.
Since the beginning of this year, 15 Culbers have been killed and 33 Culbers have been injured.
The Kurdistan Human Rights Association reported that two Kurdish citizens were executed in March, and that eight Kurdish citizens were executed this year.
At the end of the report, 7 women and 15 Kurds committed suicide in the Kurdish regions of Iran, and one person was killed and another was injured by a landmine explosion in the border areas of Iranian Kurdistan.

مانگی رابردوو 22 كه‌سیش كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. 46 چالاكوان ده‌ستگیركراون و شه‌ش كۆڵبه‌ریش كوژراون
نه‌وا
به‌پێی نوێترین ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مانگی رابردوو 46 چالاكوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و شه‌ش كۆڵبه‌ریش كوژراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مانگی ئاداریشدا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌ و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌م پێیه‌ له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر به‌ پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له‌ سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه‌.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، كه‌ له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ 15 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و كه‌سێكی تریش برینداربووه‌.