
On the 31st of December, on the last day of the year 2022, at the same time as the 40th ceremony of 7 protesters were killed in the city of Javanroud in Kermanshah province, the forces of the Iranian regime once again shot at the people.
A 22-year-old youth, named Burhan Eliasi, was killed by gunshots, and at least 10 others, including a child and two women, were injured.

رۆژهەڵات بە رۆژێکی خوێناوی ماڵئاوایی لە ٢٠٢٢ کرد
لە کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠٢٢ و لە چلەی حەوت گیانبەختکردووی خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆدا جارێکی تر تەقەی هێزەکانی رژێم کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە و لە تارانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی دەوڵەت هاتە ئاراوە.
دوێنێ مەراسیمی چلەی حەوت گیانبەختکردووی خۆپیشاندانەکانی شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو، هێزەکانی رژێمی ئێران کە پێشوەختە ئامادەکارییان بۆ سەرکوت کردبوو، هەر لە سەرەتاوە بە توندوتیژی هەوڵی بڵاوەپێکردن بە بەشداربووانی مەراسیمی چلەی گیانبەختکردووان دا.
لەمەراسیمەکەدا ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداربوون و دروشمی سەرەکیشیان ژن، ژیان، ئازادی بوو.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی رژێم گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی بورهان ئەلیاسی گیانی لەدەستدا و مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەشی گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندان و هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لەبەشداربووانی ئەو مەراسیمەش کرد.
لانیکەم ١٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی شاری جوانڕۆدا بریداربوون، کە یەکێکیان منداڵە و باس لە برینداربوونی دوو ژنیش دەکرێت لەو شارە.
هەر دوێنێ لە شاری سنە بە شەو جارێکی تر گەنجان لە رێگەی کردنەوەی ئاگر و داخستنی شەقام ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە رژێمی ئێران دەربڕی.
لە بازاری تارانیش ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان گردبوونەوە و دژی دەسەڵات دروشمیان دەوتەوە و بەشێکی زۆری دوکاندارانیش پەیوەستبوون بە ناڕەزایەتییەکەوە و دووکانەکانیان داخست.
هێزەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە زەبری هێز هەوڵی بڵاوەپێکردن و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکەیان دا.
هاوکات دوێنێ بە شێوەی جیاجیا و لە زۆربەی ناوچەکان لە رێگەی نوسینی دروشم، هەڵواسینی لافیتە و چەندین شێوازی دیکە چالاکییە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵات بەردەوام بوون.
هەر دوێنێ لە شاری ئابادانی پارێزگای خوزستان ژمارەیەک لە کرێکارانی پاڵاوگەی نەوت لە دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان لە بارەی مووچە و دەرماڵەوە مانیان گرت و لەبەردەم دەرگای پاڵاوگەکە گردبوونەوە.