
Last year, 258 Kolbers were killed and wounded in the border areas of Iran’s Kurdistan, most of which were targeted by Iranian military forces.
According to Kolber News, 43 Kolbers were killed and 160 Kolbers were injured last year. 29 of the dead and 160 of the wounded were targeted by Iranian military forces.
Falling from a height, frostbite, mine explosion and drowning in the river are other causes of death and injury of Kolbers.
In 2021, at least 21 cases were killed and wounded in Kolbers .
Due to discrimination, lack of job opportunities and high unemployment rate, many Kurdish citizens have to turn to kulberi in order to make a living.
ساڵی رابردوو ٢٥٨ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
بە گوێرەی ئاماری کۆڵبەر نیوز ساڵی رابردوو لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٥٨ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون.
بە هۆی پشتگوێخستنی ناوچە کوردییەکان لە ئێران و نەبوونی هەلی کار و بەرزی ئاستی هەژاری ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان روودەکەنە پیشە تاقەتپروکێن و پڕ مەترسی کۆڵبەری لە سەر سنوورەکانی نێوان ئەو بەشە و باشور و باکوری کوردستان.
کۆڵبەر نیوز ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لەو ساڵەدا ٤٣ کۆڵبەر کوژراون، کە ٢٩ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە کۆڵبەرێکیش لەلایەن پاسەوانی سنووری تورکیاوە کوژراوە . ئەوانی دیکەش بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رەقبوونەوە بە هۆی سەرما، وەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەری و رووداوی هاتووچوو گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەو ساڵەدا ٢١٥ کۆڵبەریش برینداربوون، کە ١٦٠ کەسیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، ئەوانی تر بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، تەقینەوەی مین و رووداوی هاتووچۆ لە کاتی رۆیشتن بۆ کاری کۆڵبەری برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە سنووری پارێزگای کرماشان ١٣٩ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، لە پارێزگای سنە ١٠٠ کۆڵبەر و لە پارێزگای ورمێش ١٩ کۆڵبەر.
شارەکانی نەوسود و جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان و شارەکانی بانە و سەقز و مەریوانیش لە پارێزگای سنە و شاری سەردەشتیش لە پارێزگای ورمێ زۆرترین ژمارەی کردنەئامانجی کۆڵبەرانیان تێدا تۆمارکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی ٢٠٢١ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٠١ حاڵەت و ساڵی ٢٠٢٠یش ٢٣٠ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران تۆمار کرابوو.
سەرباری ئەو ئامارە بەرزانە تائێستا بە هۆی کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانەوە لێپرسینەوە لە تەقەکەرەکان نەکراوە.