. (Photo by Wolfgang Schwan/Anadolu Agency via Getty Images)

War is not just about killing people, in every war many things are massacred, souls, history, values ​​and all beauties are destroyed. They are replaced by hatred, the stress of normalizing death, violence, rape, and discrimination.
I think the people who are killed in wars are the luckiest of every war. Other people, even if not on their bodies, the wounds of war will remain on their souls for many years.
The world after every war will never be like the world before the war, even if all the buildings and streets and parks are rebuilt more beautiful than before.
The wounds of any war will not heal. No pen can write the history of the pains of war.

بەختەوەرترینەکانی هەموو شەڕەکان

شەڕ تەنیا کوشتنی مرۆڤەکان نییە، لەگەڵیدا زۆر شت کۆمەڵکوژ دەکرێن، دەروون، مێژوو، بەهاکان و هەرچی جوانییە دەفەوتێن و لەجێگەیان رق، دڵەراوکێ، ئاسایی بوونەوەی مەرگ و توندوتیژی و جیاکاری و دەستدرێژی و پاکتاو و قڕکردن شین دەبێت.

رەنگە ئەوانەی دەکوژرێن بەختەوەرترینەکان بن لە هەموو شەڕێکدا، ئەوانەی قوتاریان دەبێت بەسەر جەستەشیانەوە نەبێت بە رۆحیانەوە بۆ چەندین ساڵ برینەکانی شەڕ هەڵدەگرن و پێوەی دەتلێنەوە.

جیهانی دوای هیچ شەڕێک هەرگیز وەک جیهانی پێش شەڕەکەی لێنایاتەوە، ئەگەر تەواوی بینا و جادە و پارکەکان خۆشتر لەوەی پێشووش چاکبکرێنەوە. هیچ شتێک برینە قووڵەکانی شەڕ ساڕێژناکاتەوە. هیچ پێنوسێک ناتوانێت مێژووی ئازارەکانی شەڕ بنووسێتەوە.