A court in the city of Javanrood, a district of Kermanshah province, sentenced the editor of the newspaper Iraj Mohammadzadeh to two years of suspended prison.
Branch 101 of the court of the city of Javanroud sentenced the Kurdish journalist Iraj Mohammad Zadeh to two years of suspended prison on the charge of “spreading lies and propaganda against the regime”.
This Kurdish journalist was arrested by the security forces on April 7 of this year.
Mohammadzadeh, who has more than 20 years of experience in journalism, is the director of the Telegram channel “Titer Gharb”.
In the past 2 months, Iranian security forces have intensified their pressure on Kurdish political activists, artists and journalists, and more than 110 have been arrested during this period.
In the framework of pressures on freedom of expression and arrests of media activists, it is possible to point out the continued arrest of journalist Mustafa Hamdi, director of Telegram channel Porsman in Saqqez city, who has been arrested by security forces since April 7.
Also, on May 20, five members of the Telegram channel “Shinoiyekam” were arrested in the city of Shenuiyeh.

رۆژنامەنووسێکی کورد سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

رۆژنامەنووس ئیرەج محەمەد زادە (تەمەن ٤٥ ساڵ) خەڵکی شاری جوانرۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئیرەج محەمەد زادە لە لقی ١٠١ ی دادگای سزا قورسەکانی جوانڕۆوە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و پڕۆپاگەندە دژی رژێم” سزای دوو ساڵ زیندانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بە سەردا سەپێندرا.

ئەو رۆژنامەنووسە ٧ی ئاپریلی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.

مستەفا حەمدی خوێندکاری دکتۆرا و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی “تیتر غرب”ە و ماویە زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزمونی کاری راگەیاندنی هەی.

ماوەی دوو مانگە گوشارەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان چڕکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١١٠ کەس دەستبەسەرکراون.

هەر لەو چوارچێوەدا رۆژی ٧ی نیسان رۆژنامەنووس مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلیگرامی “پۆرسمان” دەستگیرکرا و تائێستاش دەستبەسەرە.

هاوکات لە ٢٠ی ئایاری ئەمساڵ پێنج ئەندامی کەنالی تێلیگرامی سنۆیەکەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون.