During the uprising of women, life, freedom, girls’ schools played a prominent role in this uprising as one of the centers of protests, but it has been almost two months that suspicious attacks with poison gas against these schools have increased and hundreds of female students were taken to the hospital. have been
A report on this:

سەنگەرێکی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ژەهرباران دەکرێت

تادێت هێرش بە گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگەکانی کچان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پەرەدەستێنێت، لەبەرامبەریشدا ناڕەزایەتی بنەماڵەی خوێندکاران و رای گشتی لەهەڵکشاندایە و چالاکوانانیش ئەو هێرشانە بە تۆڵەسەندنەوەی دەسەڵات لە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ناودەبەن.

خوێندگەکانی کچان یەک لەسەنگەرەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بوون و ئێستا ئەو سەنگەرانە کەوتوونەتە بەر هێرش بە گازی ژەهراوی و سەدان کچە خوێندکار لە چەندین شاری رۆژهەڵات و ئێران باری تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دوێنێ لە شاری کرماشان و چەند شارێکی پارێزگاکانی تاران و خوزستان ژمارەیک خوێندگەی دیکە کەوتنە بەر هێرش بە گازی ژەهراوی و دەیان خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە.

لە بەرامبەردا کەسوکاری خوێندکاران لە چەند ناوچەیەک دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کرد، بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە هێرشیان کرایە سەر.

تائێستا لە شارەکانی کرماشان و ورمێی رۆژهەڵات هەفتکەلی خوزستان، تاران، سەفادەشت، شەهریار، پەرەند، کوار، قوم، کەرەج، لاهیجان، رەشت، هەمەدان، کەبودەرئاهەنگ، تەورێز، سەمیرۆم، کاشآن، زەنجان، بجنورد، ئەسفەهان و بروجێرد دەیان خوێندگەی کچان کراونتە ئامنجی هێرش بە گازی کیمیایی و سەدان کچە خوێندکار بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

کاربەدەستانی دەوڵەتی ئێران لێدوانی دژ بە یەک لەوبارەوە دەدەن و لە نوێترین لێدواندا ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند، چەند نمونەیەکی گوماناوییان لە بارەی ژەهراویبوونی کچە خوێندکاران دۆزیوەتەوە و لە تاقیگەکاندا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو نمونانە دەکرێت.

 هەر لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان ئەنجومەنی هاوئاهەنگی پیشەیی مامۆستایان داوای کردووە لە دژی هێرشە ژەهراوییەکان بۆ سەر خوێندگەی کچان رۆژی حەوتی ئەم مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەرتاسەری بەڕێوەبچێت.

هاوکات ئەبولفەزڵ قەدیانی چالاکوانی سیاسی ناسراوی ئێرانی لە پەیامێکدا بە ئاماژەدان بە بەشداری کچە خوێندکاران لە ناڕەزایەتییەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی رایگەیاند، ئامانج لەو هێرشانە بۆ سەر خوێندگەکانی کچان تۆڵە سەندنەوەیە لە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی.

لەلایەکی دیکەوە و لە سەروبەندی نزیکبونەوەی رۆژی جیهانی ژنان کە ئەمساڵ ئاوێتەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان ، ئازادی بووە، چالاکی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جیاجیا بەردەوامە و لەو چوارچێویەدا کومیتەی ژنانی ئورمیە لە پەیامێکدا داوای لە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردووە دژی سیستەمی پاوانخوازی ئێران یەکگرتوو بن و ئازادی بەدیبهێنن.

راشیانگەیاندووە، لە هەموو سەنگەرەکاندا لە دژی زوڵم و ستەم دەوەستنەوە. داواش لە هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ دەکەن لە دژی دەوڵەتی ئێران و لەپێناو مسۆگەرکردنی ئازادی خۆیان بەڕێکخستن بکەن.