In the past five months and with the continuation of the “Women, Life, Freedom” movement in Iran, apart from the murder of nearly 500 protesters, the execution of four protesters and the issuing of death sentences for more than 110 people, there has been published a lot of news about the suicide of protesters shortly after being released from prison.

These cases brought many speculations about the existence of systematic rape and sexual assault on prisoners in the prisons of the Islamic Republic.

In this article in Kurdish, I have tried to discuss this issue and write about this dirty and hated weapon of the Islamic Republic, which is widely used against the protesters.

Earlier, in a report about the severe suppression of protesters in Bukan city, I mentioned one of the cases of rape of teenagers.

دەستدرێژی.. چەکە پیسەکەی سەرکوت لە کۆماری ئیسلامی

نزیکەی پێنج مانگ بەسەر ناڕەزایەتییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕ دەبێت، کە بە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازدی ناسراوە، بە درێژایی ئەم ماوەیە کۆماری ئیسلامی هەوڵی زۆری داوە هەموو رێگە و رێبازەکان بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو سەرهەڵدانە و لەم پێناوەدا سڵی لە قێزەونترین تاوانەکان نەکردووەتەوە.

جیا لە کوژرانی نزیکەی ٥٠٠ کەس و برینداربوونی هەزاران و دەتسگیرکردنی نزیکەی ٢٠ هەزار کەس، سزای لەسێدارەدان بۆ نزیکەی ١١٠ کەس دەرکراوە و چوار خۆپیشاندەریش لە سێدارەدراون.

ئەمانە تەنیا دیوێکی، رەنگە دیوە بچووکەکەی سەرکوت و زەبر و زەنگی لەرادەبەدەری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بێت، کە مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتەکەیان بە بەکارهێنانی لەرادەبەدەری توندوتیژی و کوشتار دەبیننەوە بە مەبەستی چاوترسێن کردن و پاشەکشێ و پێمل کردنی ناڕازییان.

لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا گیان لەدەستدانی گوماناوی یان خۆکوشتنی بەشێک لە دەستگیرکراوان بە ماوەیەکی کەم دوای ئازادبوونیان سەرنجی بەشێک لە میدیاکانی بۆلای خۆی راکێشا، بەڵام نەبوونی دامەزراوە و رێکخراوی سەربەخۆ لە ئێران ئاستەنگی گەورەیە لەبەردەم لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی هۆکارەکانی گیانلەدەستدان یاخود خۆکوشتنی ئەو کەسانە.

ئەو گیانبەختکردووانە لە هەردوو رەگەزن، دوایین نمونەشیان مریەم ئاروین، ژنە پارێزەرێکی خەڵکی کرمان کە ماوەیەک دوای ئازادبوونی بە شێوەی کاتی بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا، کە بە پێی هەندێک سەرچاوە خۆی کوشتووە.

یەکەم خوێدنەوە بۆ ئەو دیاردانە، راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قۆناغە دژوارەی ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەریدا پێیدا تێپەڕیون، بە کورتی ئەو ئەشکەنجە دەرونی و جەستەییەی بەرامبەریان ئەنجامدراوە و بێ پەردە ئەو دەسترێژی و گێچەڵە سێکسییەی کراوەتە سەریان.

پێشتر لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتێکدا لە بارەی سەرکوتی بێبەزەییانەی ناڕەزایەتییەکان لە بۆکان، کەسێکم دواند کە خوشکەزاکانی لە هەردوو رەگەز، کە مێرمنداڵ بوون دوای دەستگیرکرانیان دەستدرێژیان کربووە سەر.

وەک ئەو سەرچاوەیە باسی کردبوو کچە خوشکەزاکەی کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بووە ماوەیەک بەر لە خۆکوشتن هەوڵی کۆتاییهێان بە ژیانی خۆی داوە، بەڵام تواندراوە رزگار بکرێت.

ئەم خوێندنەوە ئەگەرچی نەبوونی رێکخراو و لایەنی سەربەخۆی لێکۆڵەر تا سەلماندنی تەواوەتی وەک گریمانەیەک دەیهێڵێتەوە، بەڵام گریمانەیەکی لەخۆڕا و لاواز نییە.

هەر لە میانی خۆپیشاندانەکاندا چەندین هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بینرا کە دەربڕینی ئاستی خووی دەستدرێژیکاری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.

یەک لەوانە دیمەنی کچێکی گەنجە لە شاری تاران کە لەلایەن یەکەی تایبەتی پۆلیسەوە هەوڵی قۆڵبەستکردنی دەدرێت و لەو نێوەدا یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان دەست لە شوێنە هەستیارەکانی دەدات.

پێشتر و لە کاتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر زانکۆی پیشەسازی شەریف لە تاران یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکان بە ئاماژەی سێکسی هەڕەشە لە کوڕ و کچە خوێندکارەکان دەکات.

هەر لە رۆژانی رابردووشدا گروپی عەدلی عەلی بەڵگەنامەیەکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا پەردە لەسەر دەستدرێژی هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆ سەر دوو ژن لە تاران هەڵدرابووەوە، کە دەسيڵاتی دادوەری لە بری بەدواداچوون هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو بابەتەی دابوو.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوانە کە لە شوێنی گشتی و بە بەرچاوی کامێراوە دەکرێن، زۆر رێی تێدەچێت و ئاساییە کە مرۆڤلە کاتی بیستنی هەواڵی مردنی خۆپیشاندەرە ئازادکراوەکان گومانی بۆدەستدرێژی سێکسی بۆ سەر گیراوان بچێت لە چاڵە رەشەکانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی.