While the demonstrations in Iran had faded to a certain extent in recent days, on Saturday, the third anniversary of the bloody demonstrations of 2019 against the increase in fuel prices, protests and demonstrations and strikes across Iran once again took place.
Almost all the cities of Kurdish provinces and a large number of non-Kurdish cities once again became the scene of protests against the regime of the Islamic Republic of IRNA.
Between 1,000 and 1,500 people were killed in the 2019 protests. In the past two months, more than 330 people have been killed in Iran’s protests.

خوێنی رژاوی ٢٠١٩ لە دەماری شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیدا خرۆشایەوە

یادی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩ گیانی بە بەر خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا کردەوە و خوێنی رژاوی سەدان خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتییەکانی سێ ساڵ پێس ئێستا، لە دەمارەکانی خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵات و ئێراندا خرۆشایەوە.

 رۆژی سێ شەممە هاوکات لەگەڵ سێهەم ساڵیادی خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی ٢٠١٩ کە تیایدا لە نێوان هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ کەس کوژرابوون، مانگرتن و ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە: سنە، بانە، سەقز، مەریوان، دیواندەڕە، دێوڵان، کامیاران، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، کرماشان، جوانڕۆ، پاوە، تیکاب و ئیلام مانگرتن بەڕێوەچوو.

جیا لە مانگرتن، لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، تیکاب، سەقز، بانە، کامیاران، دێوڵان، قوڕوە، دیواندەڕە، کرماشان و ئیلام و بجنورد خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاەیەتی ئەنجامدرا و لە سنە خۆپیشاندەرێک بە ناوی زانیار مورادی و لە کامیارانیش خۆپیشاندەرێک بە ناوی فوئاد محەمەدی ژیانیان لەدەستدا.

هاوکات لەتاران، رەشت، شیراز، یەزد، هەمەدان، بەندەرعەباس، ئیسفەهان، زاهیدان، تۆنکابۆن، ئامۆل، مەرودەشت، ئەراک، گورگان، مەشهەد، کرمان و چەند شارێکیتری ئێرانیش بەشێکی بەرچاو لە دوکانداران مانیان گرت و چەند کۆبوونەوەیەکیس ئەنجامدرا.

بڕیار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سێیەم ساڵیادی خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی ٢٠١٩ رۆژانی ١٦ و ١٧ی نۆڤەمبەریش بەردەوام بێت.

بەشێک لە سەندیکا کرێکارییەکانیش پشتیوانیان بۆ ئەو مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییە دەربڕیوە، لەوانە سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری هەفت تەپە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “نان، کار، ئازادی” وێڕای دەربڕی پاڵپشتی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکان داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کردووە لە پێناو ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی.

لە ١٦ی ئەیلولەوە لە دژی کورانی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، ئە سەرهەڵدانە کە بە سەرهەڵدانی ژنان و بزوتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بەناوبانگە دوو مانگی تێپەڕاندووە و لەو ماوەیەدا نزیکەی ٣٣٠ خۆپیشاندەر ژیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران کەسیش دەستبەسەرکراون.