
سه‌رباری كوشتاره‌كانی سێ رۆژی رابردوو له رۆژهه‌تی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی توند فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران بۆ كۆتاییهێنان به خۆپشاندانه‌كان، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌شێكی به‌رچاوی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له حه‌وته‌م هه‌فته‌دا به‌رده‌وام بوون.
له شاره‌كانی سنه، مه‌هاباد، بۆكان، میاندواو، پیرانشار، مه‌ریوان، سه‌قز، كرماشان و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات ژنان و گه‌نجان پێشه‌نگایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد.
له كرماشان مه‌راسیمی چله‌ی مین‌و مه‌جیدی یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا ژیانی له‌ده‌ستدابوو له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و له ماڵه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، میاندواو و بۆكان گه‌نجان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و داخستنی رێگاكان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تیان دربڕی.
هه‌ر له شاری سنه خوێندكارانی زانكۆی كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تیش به ته‌قه و گازی فرمێسك ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خوێندكارانیاندا.
له زانكۆی په‌یام نوری مه‌ریوانیش به هه‌مان شێوه خوێندكاران گردبوونه‌وه و دروشمه‌كانی وه‌ك ژن، ژیان ئازادی و نه‌مان بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه.
به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتێكدایه كه له خۆپیشاندانه‌كانی سێ رۆژی رابردوودا لانیكه‌م 12 خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانی وه‌ك مه‌هاباد، بانه و سنه كوژرابوون.
له‌سه‌ر ئاستی ئێرانیش له چه‌ندین زانكۆ خوێندكاران به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن، به تایبه‌تی له كۆلێژی ته‌كنیكی زانكۆی تاران، كۆلێژی زانسته كۆمهیهتیهكانی زانكۆی عه‌لامه، زانكۆی پزیشكی ئه‌لبورز، زانكۆی ئازادی مه‌شهه‌د، زانكۆی نهوشیروانیی بابۆل، زانكۆی ئه‌راك، زانكۆی ئه‌هواز و چه‌ندین زانكۆ و په‌یمانگای دیكه خوێندكاران توڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و سهركونی خۆپیشانده‌ران نیشاندا.
هاوشێوه‌ی شه‌وانی رابردووش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تاران و هه‌روه‌ها له شاری ئاستارا له باكوری ئێران و چه‌ند شارێكی تر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. له شاری ئهراكییش سه‌دان كه‌س به‌شدارییان له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی گه‌نجێكدا كرد كه له خۆپیشاندانی رۆژانی رابردووی ئه‌و شاره ژیانی له‌ده‌ستدابوو. مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیاندا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌پێبكه‌ن.
به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌كاتێكدایه دوێنێ حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردبوو و راشیگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان ده‌هێنن.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له 16ی ئه‌یلوله‌وه تائێستا نزیكه‌ی 260 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون و رۆژی شه‌ممه تێدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی خۆی له دۆخی بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ربڕی.