
رۆژی شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگرتن و گردبوونه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌تی كوردستان و ئێرانی گرته‌وه، له به‌رلینی ئه‌ڵمانیاش ده‌یان هه‌زار كوردستانی و ئێرانی گردبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به ژنان و گه‌لانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.
وه‌ك پێشتر بانگه‌وازی بۆكرابوو، رۆژی شه‌ممه له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له به‌شێك له شاره‌كانی ئێران مانگرتن به‌ڕێوه‌چوو، به تایبه‌تی له شاره‌كانی سنه، بانه، مه‌ریوان، بۆكان و مه‌هاباد زۆرینه‌ی دوكانه‌كان داخرابوون.

له‌ئێواره و شه‌ودا له سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به تایبه‌تی له سنه، ورمێ، كرماشان، مه‌هاباد، مه‌ریوان، بۆكان و سه‌قز جارێكی تر گه‌نجان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ژن ژیان ئازادی و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له چه‌ند شوێنێك پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت هاته ئاراوه.
https://t.me/Kolbarnews/29618
له‌سه‌ر ئاستی ئێرانیش له زۆربه‌ی زانكۆكان خوێندكاران به‌رده‌وام بوون له گردبوونه‌وه و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن.
https://t.me/Kolbarnews/29569
هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی تاران، مه‌ركه‌زی، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، خوزستان، ئیسفه‌هان، هورزگان، سیستان و به‌لوچستان و فارس به به‌شداری به‌رچاو و پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه و رێپێوان به‌ڕێوه‌چوو.
به تایبه‌تی له شاری دزفولی خوزستان گردبوونه‌وه‌ی گه‌وه‌ر ئه‌نجامدرا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شاره خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه.
https://t.me/Kolbarnews/29606
هاوكات لهگهڵبهردهوامی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت و چه‌ند به‌شێكی تر له باشوری ئێران، رۆژی شه‌ممه كرێكارانی كۆمپانیای شیرینه‌مه‌نی ئایدن له ته‌ورێزیش مانیان گرت و په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه.
https://t.me/Kolbarnews/29557
له‌لایه‌كی تره‌وه و له چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی شه‌ممه گردبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، كه به پێی خه‌مڵاندنه‌كان نزیكه‌ی 80 هه‌زار كوردستانی و ئێرانی تێیدا به‌شداربوون.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه به گه‌وره‌ترین و مێژوویی‌ترین گربوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، په‌یامی پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی ناوخۆ و ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دوپات كرایه‌وه.
شه‌هاب شێخی چالاكوانی سیاسی كورد له گردبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و په‌یامی نوسه‌ری كورد به‌هرۆز بوچانی خوێنده‌وه، كه تیایدا جه‌ختی لهوهكردبووهوه، كه دروشمی ژن، ژیان ئازادی سه‌رچاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستانه و ئێستا ئه‌و دروشمه بووه‌ته موڵكی مرۆڤایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌وترێته‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه فه‌لسه‌فه‌ی پشت ئه‌و دروشمه نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكاری و هه‌ڵاواردنێكی ره‌گه‌زی، ئیتنیكی، ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه.
https://twitter.com/i/status/1583855096055545857
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان بڕیاره رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه مامۆستایانیشش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هێرش بۆ سه‌ر خوێندنگه‌كان و گرتن و ئازاردانی خوێندكاران و مامۆستایان مان بگرن.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كه له 16ی ئه‌یلول و دوابه‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی ده‌ستیان پێكردووه، به درێژخایه‌نترین خۆپیشاندانه‌كان له مێژووی 43 ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی داده‌نرێن و له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران زیاتر له 215 كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستگیركراون، كه چاره‌نوس و شوێنی راگرتنی به‌شێكی زۆریان نادیاره.
رۆژی شه‌ممه له سنه هه‌واڵی كوژرانی خۆپیشانده‌رێك به ناوی رامین فاتحی بوكرایهوه، كه 10 رۆژ به‌ر له‌ئێستا له‌گه‌ڵ خوشكێكی و برایه‌كی ده‌ستگیركرابوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌و هاوڵاتیه كورده له زیندان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه و چالاكوانانی رۆژهه‌ڵات ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.