
Mohammed Amini
Nationwide protests in Iran against the murder of Zhina (Mahsa) Amini have passed a month. More than 200 people have been killed in these protests, and despite the violence of the security forces, this movement continues.
The most important events of the past month
September 16.. The death of Zhina Amini sparked protests
On September 17, the funeral of Zina Amini and turning the slogan of a woman of free life into the main slogan of the protests
September 19, increased protests and increased violence
September 20 Internet outage
September 21, the fall of Ashnoye city
September 28, a missile attack on the headquarters of Kurdish opposition parties in Iraq
September 30, Black Friday of Zahedan and the killing of 93 demonstrators in this city
October 1 nationwide strike in Kurdish areas of Iran
October 2, security forces attacked Sharif University of Technology in Tehran
October 8 Bloody Saturday in Sanandaj, murder of 4 citizens in this city
On October 12, the murder of a female student named Esra Panahi in Ardabil and the beginning of protests in this city.
October 15, arson in Evin prison
مانگێك تێپه‌ڕبوو.. پانۆرامای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كه دوابه‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ته‌نیه‌وه، پێی نایه دووه‌م مانگه‌وه.
گرینگ‌ترین رووداو و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان به‌م جۆره‌ن:
گیانله‌ده‌ستدانی ژینا، چه‌خماخه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان
ژینا ئه‌مینی كچه كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه بۆ گه‌شت چووبووه تاران، به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له قژی به‌ده‌ره‌وه ببوو، رۆژی سێ شه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسی به ناو “ئاكار و ره‌وشت”ه‌وه ده‌ستگیركرا و پاش دوو كاتژمێر به هۆی توندوتیژییه‌وه كه‌وته كۆماوه.
رۆژی 16ی ئه‌یلولدا پاش سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی كیسرای تاران ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی هه‌مان رۆژ له تاران و له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا به‌شێك له ژنان و گه‌نجان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كۆبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی هه‌موو ئێرانیان گرته‌وه.
ژن، ژیان ، ئازادی
رۆژی دواتر له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز ته‌رمی ژینا به خاكسپێردرا، به‌شێك له ژنان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له‌چكه‌كانیان لابرد و دروشمی ژن، ژیان، ئازادیان وته‌وه، ئیتر له‌وێوه ئه‌و دروشمه بووه ناسنامه‌ی خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌مان رۆژ له به‌شێكی زۆری شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شێك له زانكۆكانی ئێرانی گرته‌وه.
له رۆژی 19ی ئه‌یلوله‌وه خۆپیشاندانه‌كان به‌رفراوانتربوون و توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران رووی له هه‌ڵكشان كرد.
كۆنتڕۆڵكردنی زۆرینه‌ی شاری شنۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
رۆژی 20ی ئه‌یلول به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئینته‌رنێت له ئێران پچڕا و رۆژی 21ی مانگش به‌شێكی به‌رچاوی شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته ده‌ست خۆپیشانده‌ران.
بۆردومانی باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات
به بیانووی رووداوه‌كانی شنۆ و به تۆمه‌تی هاندانی بۆ خۆپیشاندانه‌كان، سوپای پاسداران دوای چه‌ند رۆژێك له تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی 28ی ئه‌یلولدا بنكه و باره‌گای به‌شێك له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆردومان كرد، كه به هۆیانه‌وه 17 كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 60 كه‌سیش برینداربوون.
هه‌ینی خوێناوی زاهیدان
ڕۆژی هه‌ینی 30 ئه‌یلول كه به هه‌ینی ڕه‌ش یان هه‌ینی خوێناوی ناسرا له درێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری زاهیدان پێكدادان له نێوان هاوڵاتیانی و هێزه سه‌ركوتكاره‌كان ده‌وڵه‌تی ئێران هاته ئاراوه و به‌پێی ئامارێكی كه‌مپه‌ینی چالاكوانانی به‌لوچ له ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزیانه 96 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌و ژماره‌یه 12 كه‌سیان منداڵی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵن.
خۆپیشاندانەکانی زاهیدان دوای ئەوە ده‌ستیپێكرد، كه عەبدولغەفار نەقشبەندی، مامۆستای ئایینی کاتی ڕەسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند، له لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسه‌وه دەستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەلووچ.
مانگرتن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بانگه‌واز چالاكوانان و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له دژی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران و كوشتاری خۆپیشانده‌ران مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌مان رۆژ له ده‌یان شار له سه‌رتاسه‌ری جیهان خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی له خۆپیشانده‌رانی ناخۆی ئێران به‌ڕێوه‌چوون.
رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له تاران هێرشیان كرده سه‌ر زانكۆی پیشه‌سازی شه‌ریف و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شێكی زۆری خوێندكارانیان گه‌مارۆدا و ده‌یان خوێندكاریان ده‌ستگیركرد.
له رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه هاوكات له گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان له شارهجیاجیاكان، خوێندكارانی خوێندنگه‌ی كچانیش هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه و له چه‌ندین خوێندنگه وێڕای لابردنی له‌چكه‌كانیان، به رێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
رۆژی 8ی تشرینی یه‌كه‌م جارێكی تر مانگرتن به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مجاره‌یان به‌شێك له دوكانداران و كاسبكارانی تارانیش په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنه‌كه و به‌وه‌ش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رفراوان تر بوون.
شه‌ممه‌ی خوێناوی سنه
رۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ر شاری سنه كه له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه پێشه‌نگ و مه‌كۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژێكی خوێناوی به‌ڕێكرد، لانیكه‌م 4 خۆپیشانده‌ر له‌و شاره ژیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی تر برینداربوون، به‌ڵام ئه‌م توندوتیژییه‌ی نه‌یتوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و شاره كپ بكاته‌وه، به‌ڵكوو خۆڕاگری گه‌نجان و ژنانی ئه‌و شاره هاوسۆزی و پشتیوانی شاره‌كانی تری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا و بووه هۆی به‌رفراوانتربوونی خۆپیشاندانه‌كان.
ژینای ئه‌رده‌بێڵ
رۆژی 12ی تشرینی یه‌كه‌م دوابه‌دوای خۆپیشاندانی كچانی خوێندنگه‌ی شاهیدی ئهرهبێڵ هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و خوێندنگه‌یان و حه‌وت كچه خوێندكار برینداربوون، به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان كچێك به ناوی ئه‌سرا په‌ناهی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی له‌و شاره به‌رفراوانتر كرد.
هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی ژینا ئه‌مینی به‌رپرسانی حكومه‌ت هه‌وڵیاندا به چیرۆكی جیاجیا نكۆڵی له‌وه بكه‌ن كه ئه‌و كچه خوێندكاره به هۆی لێدانی پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌شێكیان باس له نه‌خۆشی دڵ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان رایانگه‌یاند كه ئه‌و كچه خۆی كۆتایی به ژیانی هێناوه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان له‌و شاره.
ئاگركه‌وتنه‌وه له ئێڤین
شه‌وی 15ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاگرێكی گه‌وره له زیندانی ئێڤینی تاران كه‌وته‌وه، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان زیندانیه‌كان روویداوه و به هۆیه‌وه لانیكه‌م 4 زیندانی كوژراون و نزیكه‌یی 60 زیندانیش برینداربوون.
ئه‌و رووداوه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه جارێكی‌تر خۆپیشاندانه‌كان به‌رفراوانتر ببنه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا لانیكه‌م 201 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی تریش برینداربوون و به هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستگیركراون.