
هه‌رچه‌نده هه‌ڵمه‌تی گرتنی خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه و هێزێكی زۆری سه‌ربازی له شاره جیاجیا جێگیر كراون، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی له شاره جیاجیاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامن.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه بۆ نۆیه‌م شه‌وی له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندان له شارهجیاجیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك سنه، ورمێ و بۆكان و چه‌ند شارێكی تر بهرهوامبوون.
هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشوو دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌وترانه‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له شاره‌كانی وه‌ك تاران، بوشه‌هر، زاهیدان، ته‌ورێز، شیراز و لاهیجان به‌رده‌وامبوون و له چه‌ند شارێك پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌وڵه‌تی ئێران هاته ئاراوه.
جیا له رێگه‌ی گرتن و بڵاوه‌پێكردنی هێز حكومه‌تی تاران هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی په‌كخستنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و را‌گرتن و خاوكردنه‌وه‌ی خێرایی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت و له‌و چوارچێوه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمپانیای موبین نێت كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له ئێران، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته هێڵه‌كانی راگرت.
هه‌ر له‌و باره‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، كه جارێكی‌تر كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی پچڕاندنی تۆرشهكانی په‌یوه‌ندی و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵ ده‌دات تاوانی سه‌ركوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌رده‌پۆش له‌و رووه‌وه داوای له هاوڵاتیانی ئێرانی كردووه، سه‌رجه‌م به‌ڵگه و وێنه و دیمه‌نه‌كان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتیی جیهان له‌و زه‌بر و زه‌نگه ئاگادار بكرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان دوای ئه‌وه ده‌ستیان پێكرد كه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی بڵاوكرایه‌وه.
كچه كوردێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه رۆژی 13ی ئه‌یلول به پاساوی ئه‌وه‌ی به‌شێك له قژی به‌ده‌ره‌وه بووه له‌لایه‌ن پۆلیسی به ناو “ئه‌خلاقی” ده‌ستگیركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه كه‌وته كۆما و پاش 3 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌خۆپیشاندانه‌كاندا زیاتر 55 كه‌س كوژراون و به سه‌دانیش برینداربوون و هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستگیركراون.