
Iqbal Moradi, a political activist and a member of the board of directors of the Kurdistan Human Rights Association, was assassinated four years ago by Iranian-affiliated forces in the city of Panjvin in the Sulaymaniyah province of Iraqi Kurdistan.
Despite the passage of four years, terrorists affiliated with the Islamic Republic of Iran have been arrested.
Iqbal survived some cases in July 2009 on the one hand. In this way, 9 bullets were shot at him and he was seriously injured.

(In 2011, in the city of Sulaymaniyah, when we were preparing for a campaign against the execution of political prisoners in Iran, Mr. Moradi was with us, both as a political activist and as the father of Zaniari Moradi, a political prisoner sentenced to death. It was late at night, Despite our insistence that he should not return to Panjvin due to nightly threats, especially since two years had passed since he was shot and wounded, he refused and returned to Panjvin. His courage was praiseworthy.
I saw him a few more times in civil and human rights activities, and later I became a member of the Kurdistan Human Rights Association, the same organization where Iqbal Moradi was a member of its management council.
In 2018, only 40 days after the assassination of Iqbal Moradi, his son Zaniar Moradi was executed in Karaj prison.
So far, more than 300 Iranian Kurdish political and civil activists have been assassinated in Iraqi Kurdistan.
شەهید ئیقباڵ مورادی و بیرەوەرییەک
چوار ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ئیقباڵ مورادی چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە پێنجوێن تێپەڕبوو، هێشتا بکوژانی دەستگیرنەکراون.
ساڵی 2009 ئیقباڵ مورادی هەر لە نزیک پێنجوێن لە هەوڵێکی تیرۆرکردن بە برینداری رزگاری ببوو.
چەندین جار لە چالاکی و گردبوونەوە دژ بە لەسێدارەدان و بۆ پاڵپشتی لە زیندانیانی سیاسی و پرسەکانی پەیوەست بە رۆژهەڵات ئەو مرۆڤە هێژایەم بینیبوو.
جارێکیان لە ساڵی 2011 سەرقاڵی ئامادەکاری بووین بۆ چالاکییەک لە دژی سزای لە سێدارەدان، ئامادەکارییەکان زۆری خایاند و شەو بەسەردا هات، کاک ئیقباڵ بەو درەنگانی شەوە دەیویست لە سلێمانییەوە بگەڕێتەوە بۆ پێنجوێن، لەگەڵ ئەو دۆستانەی لەوێ بوون زۆر هەوڵماندا کە پاشگەزی بکەینەوە، چونکە نەک هەر ماوەیەکی کەم بەسەر رزگاربوونی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن دەرباز ببوو، بەڵکوو هەڕەشەکانیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەسەر ژیانی بەردەوام بوون.
هەوڵەکانمان بێ سوود بوون و هەر بەو درەنگانی شەوە گەڕایەوە، بەوەش هێندەی تر وەک مرۆڤێکی بوێر، ئازا و گیان لەسەردەست خۆشەویستی و رێزی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە لەلام زیادبوو.
بە هەموو کەس ناکرێت، بەم جۆرە و بێ سڵکردنەوە بەرەوپیری مەرگ چوون.
بەداخەوە کۆماری ئیسلامی هەر بە تیرۆرکردنی ئەو نەوەستایەوە و نزیکە 40 رۆژ دواتر زانیار مورادی کوڕی و لوقمانی برازای لە سێدارەدان.
یادیان هەرمان و رێگەیان پڕ رێبوار..