
Once again, the United States of America killed its ally of its ally in the occupied yard of its ally!
Maher Agal, the main leader of ISIS in Syria, was killed in an airstrike by US forces in the Jenders region of Afrin. Since 2018, this region has been under the control of Turkish forces. Turkey is an ally of America in NATO.
Earlier, Abu Bakr al-Baghdadi, the caliph of ISIS, and Abd al-Rahman Qardash, who replaced al-Baghdadi, were killed by American forces in the Idlib region of Syria! Idlib has also been occupied by Turkey and its ally radical jihadist forces !
Isn’t the real caliph of ISIS in Ankara Palace? Isn’t Turkey, as an ally of America and NATO, the main supporter of ISIS?
بۆ جاری سێهەم ئەمریکا هاوپەیمانی هاوپەیمانەکەی هەر لە حەوشەی داگیرکراوی هاوپەیمانەکەیدا کوشت.
ماهیر عەگاڵ کەسی یەکەمی داعش لە سوریا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی جندرێسی عەفرین کە تورکیا لە 2018ەوە داگیریکردووە کوژرا.
ئەو سەرکردەیەی داعش ئەوەندە ئاسودەبوو لەو ناوچەیە، پشتێنی کردبووەوە و بە ماتۆڕسکیل هاتووچۆی دەکرد!..
زۆرینەی میدیاکانیش لێزانانە ناسنامەی لایەنی خانەخوێ -واتە تورکیا- و ئەوەی ئەو ناوچەیەی سوریا لە لایەن تورکیاوە داگیرکراوە دەشارنەوە.
پێشتریش هەر یەک لە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش و عەبدولرەحمان قارداشی جێگرەوەی هەر لە سوریا، لەو ناوچانەی ئیدلب کە لە لایەن تورکیا و گروپە توندڕەوەکانی هاوپەیمانیەوە داگیرکراون و لە نزیک سنوور و بنکە سەربازییەکانی تورکیا کوژران.
نەگبەتی ئێمەی کوردیش لەوەدایە، ئەمریکا و ئەوروپا لە ژێر ناوی شەڕ لە دژی “تیرۆر” و تێگەیشتنیان بۆ “نیگەرانییە ئەمنییەکانی هاوپەیمانەکەی داعش”، تیرۆریستێکیان لە کورد بەرداوە و بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و چەکی قەدەغەکراو و هێرشی تیرۆریستی رۆژ نییە پەلاماری ئەم خاکە و خەڵکەکەی نەدات..
ئێستاش هاوپەیمانەکەی ئەمریکا و ئەوروپا چاوی لە ئارامترین بەشی سوریا، واتە رۆژئاوای کوردستان سوورکردووەتەوە بۆ ئەوەی داگیری بکات، ئەمانیش ملی بۆدەدەن و گڵۆپی سەوزی بۆ دادەگیرسێنن، تا بیکاتە شوێنی حەوانەوەی شوێنکەوتووان و هاوشێوەکانی بەغدادی و قارداش و عەگال..
هەموو ئەو شوێنانەی داعش بە وەکالەت دەیویست داگیر و کاولیان بکات و کۆمەڵکوژییان تیا بکات، لە دوای هەرەستهێنانی رێکخراوەکە لە رووی سەربازییەوە، راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج، هەر لە گەرمیان، مەخمور، شەنگال، تا ناوچەکانی رۆژئاوا.
تەنیا مەرجی بەرژەوەندییەکانیان لە ئێستادا ناخوازێت، ئەگینا ئەمریکا و ئەوروپاش باش دەزانن سەرکردەی راستەقینەی داعش و باوکی تیرۆر، لە ئەنقەرە لە کۆشکدایە و زۆرجار بە رێزەوە پێشوازی لێدەکەن و لە سەر حیسابی کورد بیانووەکانی دەبڕن..