
به‌هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له ده‌روازه سنوورییه‌كان، گه‌شتیارانی ئۆكرانیا داواده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كانی هه‌ر دوو دیوی سنوور كارئاسانییان بۆ بكه‌ن زووتر له سنوور بپه‌ڕنه‌وه”..
كاره‌ساته و ناچێته ئه‌قڵه‌وه!
ره‌نگه هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه گوێی له‌و هه‌واڵه بێت، به هاووڵاتیانی كوردستانیشه‌وه چی جنێوی ته‌ڕ و خه‌سته به‌و گه‌شتیارانه‌ی بده‌ن…
هیچ گومانتان نه‌بێت ئه‌م هه‌واڵه راسته ته‌نیا له بری گه‌شتیارانی ئۆكرانیا گه‌شتیارانی کورد دابنێن له بری رووسیاش توركیا..
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه توركیا كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری بۆردومان كرد.. گه‌شتیارانی به‌ڕێزیش له‌سه‌ر سنوور نیگه‌رانن كه بۆچی ده‌بێت زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن په‌له‌یانه كه زووتر بگه‌نه توركیا و پشووی جه‌ژن به‌سه‌ر ببه‌ن…
ئه‌نجا رووسیاش هه‌رگیز نه‌یوتووه دژی گه‌لی ئۆكرانیایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێن و ماڵیان وێران ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر وڵات و شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییان هه‌ر گه‌لی ئۆكرانیایه.. با پاساوه‌كه ویستی چوونه ناو ناتۆ یان بوونی گروپی نیونازی و چه‌كی بایۆلۆژی و چی و چی بێت!