Introduction: In recent days, the cases of murders in the Kurdistan region have increased a lot: a student killed two university professors in Erbil.. a brother killed his sister and son-in-law with a weapon. A young man was shot dead in Dohuk market.. A teenager was killed with a knife in Sulaymaniyah.. Two houses in Sulaymaniyah were attacked with grenades..
According to the statistics that I have collected, in the first 6 months of this year, at least 50 people have been killed in the Kurdistan Region.. that means more than 8 people on average every month. .

A normal day of a journalist
Blood spurts from my fingertips, my keyboard and monitor are covered in dirt.. I get up, the blood is up to my knees.. I clean the blood-soaked monitor with my bloody hands.. Another breaking bloody news.. someone killed his brother, killed his sister. Ra, the father of his son. . A man killed his wife.. A student killed his professor.. It doesn’t matter that I can’t read the whole sentence because of the blood on the monitor.. Blood is gushing from the TV too.. Killed.. yes killed..
We start the morning with blood.. we say good night with blood.
Sometimes I think that maybe I am a partner in these crimes by covering the bloody news. Does the bleeding subside?
Everyone points to easy access to weapons and lack of trust in the courts, but aren’t we facing a crisis of love and forgiveness in this country? How effective is the cheapness of human life? Is murder a good or evil thing? Are murderers defined as heroic and brave people or evil and cowardly people in our thoughts?

The enemy kills us every day.. What a hurry we are in to finish each other off.. Because of domestic murders, we cannot cover the crimes of the enemies news..

خوێنبەربوون!..

رۆژێکی ئاسایی رۆژنامەنووسێک

خوێن لەسەر پەنجەکانمەوە فیچقە دەکات.. کیبۆڕدەکە و شاشەی بەردەمم دەخوسێنێت.. هەڵدەستمە سەرپێ، خوێن تا ئەژنۆم هاتووە.. هەر بە دەستە خوێناویییەکانم شاشە خوێناوییەکە دەسڕم.. هەواڵێکی بەپەلەی لە خوێن هەڵکشاوی تر.. کەسێک براکەی.. یەکێکیتر خوشکەکەی.. باوکێک کوڕەکەی.. پیاوێک ژنەکەی.. خوێندکارێک مامۆستاکەی.. گرنگ نییە بە هۆی خوێنی سەر شاشەکەوە رەستەکە بە تەواوەتی نەبینم.. لە تەلەڤزیۆنەوە خوێن پڕژەدەکات… کوشتی بەڵێ .. کوشتی..

ئەمە خوێنبەربوونی راستەقینەیە..

بەیانی پێش بەیانی باش خوێن، شەو پێش شەو شاد، خوێن، چاوم هێشتا نەچووەتە خەو دەنگی باروت و زرمەی تەقینەوە و پچڕانی دەمار و …

جار جار بیردەکەمەوە، ئاخۆ منیش بە گواستنەوەی ئەو هەواڵە خوێناوییانە چەندە بەشدارم لەم تاوانە، ئاخۆ واناکەم قێزەونی خوێنڕشتن و تاوانی کوشتنی ئاسایی بێتەوە (خۆ بووەتەوە)، ئێ ئەگەر خۆشی لێ لابدەم، تۆ بڵێی مەیلی خوێنڕێژی دابکشێت؟!

هەمووی باسی چەک و مەرگی متمانە دەکات بە دادگا، بەڵام ئاخۆ قەیرانی خۆشەویستی و لێبوردەیی ئەم وڵاتەی نەتەنیوە؟ هەرزانبوونی گیان و مرۆڤ چەندە کاریگەرە؟ یان ئەوەی ئاخۆ کوشتن لە ریزی کارە باشەکاندایە یا کردەوە چەپەڵەکان؟ ئایا لە ناخی تاک تاکمان بکوژەکان قارەمان و ئازان یان بێزراو؟ چەندەمان بە منداڵەییەوە لەگەڵ پەنجە راوەشاندن و سەرت دەبڕم و دەتکوژم راهاتووین و رۆژانە چەند جار بە زارماندا دێنەوە؟

لە بری تێبینی و کۆتایی..

دوژمنیش هەموو رۆژێک ئەمانکوژێت، پەلەمان چییە لە بڕاندنەوەی یەکتر.. ئیتر فریای گواستنەوەی هەواڵی کوشتوبڕەکانی دوژمن ناکەوین..