
On Friday, June 26, for the second time in three days at the Cormore gas facility in Sulaimaniyah province, a missile struck.
This is the first time that areas under the influence of the Patriotic Union of Kurdistan have been hit by missiles.
The attack coincides with efforts by the Iraqi federal government to enforce a federal court ruling that banned the export of oil and natural gas to the Kurdistan Region.
On the other hand, the issue of natural gas in the Kurdistan Region and the reaction of the Iraqi Federal Court to it intensified at the same time as the possibility of a Russian attack on Ukraine intensified. region officials say they have rich natural gas resources and can meet the needs of Europe and global markets for gas.
On February 15, an Iraqi federal court ruled in favor of the region, and on February 24, Russia invaded Ukraine.
The highlight of Iran’s missile strike on the villa of Sheikh Baz Barzanji was the executive director of the Kar Group on March 13, which, according to some sources,’s iran anger over KRG’s decision to export natural gas to Turkey and Europe.
That is why the recent attack on Cormor is not separate from the Iranian missile attack on Sheikh Baz’s villa.
Until now, the Democratic Party of Iraqi Kurdistan and the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) have had high tensions, especially over natural gas exports.
After the June 11 meeting between Patriotic Union leader Bafel Talabani and Kurdistan Regional Government Prime Minister Masroor Barzani, relations between the two ruling parties in the Kurdistan Region have improved and the possibility of an understanding on gas exports is very high.
Therefore, the recent rare attacks on gas facilities in areas under the influence of the Patriotic Union may be a clear message to the party to distance itself from the policies of the Kurdistan Democratic Party.

شه‌ڕ له ئۆكرانیا و تۆزه‌كه‌ی له كوردستان.. هێرش بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر
رۆژی هه‌ینی 24ی حوزه‌یران بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی سێ رۆژدا كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی هێرشی موشه‌كی كرایه‌سه‌ر.
هێرشه‌كه له گه‌رمه‌ی مشت‌ومڕ و ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روویداوه له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نایاساییبوونی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز له نێوان هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كان، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر جه‌خت له یاساییبوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه و یاسای نه‌وت و غازی خۆی ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاند، چوار مانگە دەڵێم: “ئامانجی هێزە عێراقیەکان هەردوو کێڵگەی کۆرمۆرو خورمەڵەیە.. بەڵام کەسیان گوێناگرن! ئەم هێرشە بۆ کێڵگە تاقانەکەی غاز پەیامێکی ڕونە”.
كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر كه له‌لایه‌ن دانه گازی ئیمراتیهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، 16 هه‌زار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به تانكه‌ر ده‌گوازێته‌وه و له خورمه‌ڵه ده‌كرێته بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی نه‌وت.
هاوكات ئه‌و كێڵگه‌یه 110 هه‌زار تۆن گازی ماڵان (LPG) دابین ده‌كات و 440 ملیۆن پێ سێ جا گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ده‌كات، كه له‌و بڕه 135 ملیۆن پێ سێ جا به پاره ده‌فرۆشێته حكومه‌تی هه‌رێم و 305 ملیۆن پێ سێ جای بێ به‌رامبه‌ره.
كردنه ئامانجی وێستگه‌یه‌كی به‌و جۆره گرنگ، بێ به‌شكردنی هه‌رێمه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه، ئه‌گه‌ر بێت و كاره‌كانی رابگێرێت یان كۆمپانیاكه ناوچه‌كه جێبهێڵێت، ئه‌وا هه‌رێم قه‌یرانه‌كانی كاره‌با و سوته‌مه‌نی قوڵتر ده‌بنه‌وه، كه هه‌ر ئێستاش گیرۆده‌یانه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له دژی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم كه له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات ده‌رچوو، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مشتومڕانه‌ی له باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و چاره‌نوسی هه‌نارده‌ی گازی مۆسكۆ بۆ ئه‌وروپا له ئارادابوون و به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ر زوو كه‌وتنه خۆ و هه‌رێمیان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی گاز نیشاندا و ئاماده‌ییان بۆ دابین كردنی پێداویستی گازی ئه‌وروپا ده‌ربڕی.
لێره‌وه راسته‌وخۆ پرسی گازی هه‌رێم كه‌وته ناو هاوكێشه‌یه‌كی جیهانییه‌وه.
رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌سته‌وه‌ستان نین، ته‌نانه‌ت ده‌ریشكه‌وت كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی شێخ باز به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار گروپ له 13ی ئاداری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌رچی به فه‌رمی راگه‌یه‌نرا كه كردنه ئامانجی بنكه‌یه‌كی موساد بووه، به‌ڵام له راستیدا ده‌ركه‌وت كه تاران له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌ی گازه‌كه توڕه و نیگه‌رانه، بێگومان مۆسكۆش هه‌مان توڕه‌یی و نیگه‌رانی هه‌یه.
بۆیه هێرشه‌كه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه و هه‌ینی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمور دابڕاو نین له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی شێخ باز.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئه‌گه‌رچی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ناكۆكیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی قوڵكردبووه تا ئاستی شه‌ڕێكی قورسی میدیایی و ئه‌و ناكۆكیانه شۆڕبوونه‌وه بۆ پرسی هه‌نارده‌ی گاز، كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی چه‌ند جارێك جه‌ختی كرده‌وه كه ناهێڵێت گازیش به ده‌ردی نه‌وت بچێت، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراو و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و تاڕاده‌یه‌ك توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوانیان، هه‌ست ده‌كرێت كه له سه‌ر چه‌ند پرسێكی جێی ناكۆكی نێوانیان به تایبه‌تی پرسی گاز هه‌ردوولا گهیشتنبنه لێكتێگه‌یشتنێك.
له رابردوودا ته‌نیا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی موشه‌كباران ده‌كران، ئه‌وه‌ی ئه‌مجار جیاكه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه به ماوه‌یه‌كی كورت دوای دیداری سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیش كرانه ئامانج و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی روونه له په‌یامی هێرشبه‌ره‌كان ( ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق) بۆ ستۆپكردن به یه‌كێتی له هه‌ر جۆره هاوئاهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی به ئاراسته‌ی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی.