
The Kurdish Pen, which is a branch of the Pen International , intends to make the discussion of the recognition of the Kurdish language in Turkey, Iran and Syria one of the main topics of the 88th Pen International Congress.
To this end, it has begun its efforts to obtain the necessary support from relevant institutions and organizations for its request by September of this year, which is the time of the Pen International Congress.
The 88th Pen International Congress will be held in Uppsala, Sweden at the end of September, and the kurdish pen Center has started its efforts in Sweden.
Kurdish Pen intends to refer the recognition of the Kurdish language to the parliaments of various countries after the joint congress.
پێنی كورد داوای به فه‌رمی كردنی زمانی كوردی ده‌باته ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ناوه‌ندی پێنی كوردی سه‌ر به پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی به‌فه‌رمی كردنی زمانی كورد له وڵاتانی توركیا، ئێران و سوریا هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ناوه‌ندی پێنی كورد كه لقێكی پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییه رایگه‌یاند، به ئامانجی ئه‌وه‌ی زمانی كورد له توركیا، ئێران و سوریا ببێته زه‌مانی فه‌رمی و په‌روه‌رده‌یی ده‌ستیان به خه‌باتێكی به‌رفراوان كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زۆرترین ژماره‌ی كوردان له باكوری كوردستان و له توركیایه، هه‌ر بۆیه پێویسته قورسایی دۆسیه‌كه بخه‌نه سه‌ر توركیا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی ٨٨ هه‌مینی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئۆپسالا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێنی كورد ده‌یه‌وێت بكه‌وێته جوڵه و له سویده‌وه ده‌ستبه‌كار بێت، له‌گه‌ڵ زۆر دامه‌زراوه په‌یوه‌ندی ساز بكات و بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ئه‌و بابه‌ته ساز بكات و بیكاته رۆژه‌ڤ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ رێكخراوه كوردییه‌كان و رێكخراوه سویدییه په‌یوه‌ندیداره‌كان دیدار سازده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه هاوكارییه‌وه و ۆ ئه‌وه‌ش كۆمیته‌ی سویدی پێنی كورد كۆبوونه‌وه، سمینار و كۆنفرانس له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ساز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و به پشتیوانی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
هاوكات به هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌مووزی ٢٠٢٣دا سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی لۆزان تێده‌په‌ڕێت كه بووه هۆی دابه‌شكردنی كوردستان، ناوه‌ندی پێنی كورد باسی له‌وه‌شكردووه، كه له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیاندا سه‌نج بۆ سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه راده‌كێشن.
ئاشكراشی كردووه، له كۆنگره‌ی پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌تایبه‌تی له كۆمیسیۆنی زمان و وه‌رگێڕاندا دۆخی زمانی كوردی ده‌خه‌نه به‌رچاو و داوا له‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه ده‌كه‌ن له پێناو به فه‌رمی كردنی زمانی كوردی یارمه‌تیده‌ریان بێت به تایبه‌تی له دانوستانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، جگه له‌وه‌ش دوای كۆنگره‌كه بابه‌ته‌كه ده‌به‌نه په‌رله‌مانی وڵاتان و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.