
The Tejarat News website reported that 131,365 girls under the age of 15 were married in the past five years, according to data from the Statistics Center of Iran.
According to these statistics, since 2017, the average annual marriage of girls under 15 has been about 30,000 and the average marriage of boys under 15 has been between 20 and 40.
The Statistics Center of Iran had previously stated that more than five percent of all marriages registered in 2020 in Iran are related to child marriages under the age of 15.
Also last year, the ISNA news agency reported that in the first six months of the year, 791 children were born to mothers aged 10 to 14.
Sistan and Baluchestan was at the top of this statistic with the birth of 248 babies from mothers aged 10 to 14 during 2021.
The officials of the Islamic Republic deny the phenomenon of child marriage and consider 13 years as a suitable age for marriage.
Interior Minister Ahmad Vahidi, for example, had said on March 9, 2012: “The Western media refers to the wife of a child. We should not fall into the trap of the Western media. “Our jurisprudence is very clear in this case.”
According to the laws of the Islamic Republic, marriage of girls from the age of 13 is legal; However, according to a note, with the permission of the guardian, it is also possible for girls under the age of 13 to marry.
In recent years, efforts to reform child-marriage laws in Iran have been unsuccessful despite opposition from imitators.

له پێنج ساڵی رابردوودا ١٣١ هه‌زار كچی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ له ئێران هاوسه‌رگیرییان كردووه
دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان له ئێران كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بره‌وی پێده‌درێت، به‌رده‌وامه و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له ماوه‌ی ٥ ساڵدا زیاتر له ١٣١ هه‌زار كچی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ماڵپه‌ڕی تیجاره‌ت نیوز به پشتبه‌ستن به داتاكانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاویكرده‌وه، له پێنج ساڵی رابردوودا ١٣١ هه‌زار و ٣٦٥ كچی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ هاوسه‌رگیرییان كردووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره له ساڵی ٢٠١٧ به‌دواوه مامناوه‌ندی هاوسه‌رگیری كچانی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س بووه و مامناوه‌ندی هاوسه‌رگیری كوڕانی خوار ١٥ ساڵ له نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ كه‌س بووه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه زیاتر له ٥%ی كۆی هاوسه‌رگیرییه تۆمار كراوه‌كان له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌و وڵاته په‌یوه‌ست بووه به هاوسه‌رگیری منداڵانی خوار ١٥ ساڵ.
هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا بڵاویكرده‌وه، كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا ٧٩١ منداڵ له‌و دایكانه له‌دایكبوون كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵدایه.
سیستان و به‌لوچستان به له‌دایكبوونی ٢٤٨ كۆرپه له دایكانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢١دا له پله‌ی یه‌كه‌می پارێزگاكاندا بووه.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران نكۆڵی له دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ به ته‌مه‌نێكی گونجاو بۆ هاوسه‌رگیری ده‌زانن.
له‌وانه ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو، “راگه‌یاندنه رۆژئاواییه‌كان ئاماژه به هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كه‌ن، نابێت بكه‌وینه داوی میدیا رۆژئاواییه‌كان. رێنماییه ئایینیه‌كانمان له‌و باره‌وه روونن”.
به‌پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوسه‌رگیری كچان له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیه‌وه رێگه پێدراوه و به پێی بڕگه‌یه‌كیش له‌ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندی به‌خێوكه‌ر كچانی خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له ساڵانی رابردوودا هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی په‌یوه‌ست به دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان له ئێران به هۆی دژایه‌تی له‌لایه‌ن مه‌رجعیه‌تی ئایینیه‌وه بێ ئاكام بوون.