Five political and civil activists in the Behdinan area of ​​Iraqi Kurdistan have announced in a letter that they have been on a hunger strike since last week for failing to process their cases , and “If their request is not granted, they will continue their hunger strike until death”

Mahmoud Naji Siddiq, Yousef Sharif Ibrahim, Amjad Yousef Mustafa, Kovan Tariq Jibril and Nichirvan Badie Haji, who were arrested on December 9, 2020 and are currently being held in the Asayish Prison in Erbil, have revealed that they have not committed any crime and their only crime is to express their opinion. And they took part in peaceful demonstrations, and after being arrested under severe torture, they were forced to confess to what they did not do.

The five political and civil activists pointed out that they had not been allowed to meet with their lawyer.

They also demanded that the UN envoy to Iraq visit them and see their situation closely. These political and civil activists, who have been detained without trial for more than a year, demand that the day of their trial be announced as soon as possible.

In the past two years, more than 80 political, civil, newspaper, and government activists have been arrested by security forces of the Iraqi Kurdistan Democratic Party in the Behdinan area (Dohuk province). Some of them were sentenced to 7, 5 and 2 years in prison.

The forced arrest and confession of these activists and journalists sparked a wave of international protests.

Critics and human rights organizations believe that the KRG, and in particular the KDP, has begun arresting these individuals to suppress dissidents and critics, and that their case are considered political.

Kurdistan Regional Government (KRG) officials and the Iraqi Kurdistan Democratic Party (KDP) have denied the allegations and insisted that they were arrested on charges of espionage, attempting to overthrow them and acting against national security.

“لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان پێکردووین”

پێنج زیندانی سیاسی بادینان بە ناوەکانی مەحمود ناجی سدیق، کوڤان تارق جبرائیل، یوسف شەریف ئیبراھیم، ئەمجەد یوسف موستەفا و نێچیرڤان بەدیع حاجی لە روونکردنەوەیەکدا باسیان لەوەکردووە، ماوەی هەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردووە و دۆخیان خراپە، ئەگەریش دۆسیەکانیان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن بەردەوامدەبن. جەختیشیان کردووەتەوە: “فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە”.

ئەو زیندانیانە کە خەڵی شێلادزێن و لە 9-12-2020وەوە دەستبەسەرکراون  ئاماژە بە ئەشکەنجەی توند و هەڕەشە دەکەن لەکاتی وەرگرتنی دانپێدانان و دواتر گۆڕینی وتەکانیان، لەکاتێکدا کە واژوویان پێکردوون ڕێگەیان پێنەدراوە بزانن چی تێدا نووسراوە.

ئەو زیندانییانە دەڵێن، “ڕێگەمان پێنادەن پارێزەری خۆمان ببینین، شەڕی دەرونیمان لەگەڵ دەکرێت”.

زیندانییەکان جەختدەکەنەوە کە هیچ تاوانێکیان نییە و تەنها تاوانیان جیاوازیی بیروڕا، ڕەخنە و خۆپیشاندانی مەدەنیانە بووە، “ئەگەر یاسا سەروەربێت ئازاد دەکرێین”.

ئەوان داوادەکەن، ڕێگەیان پێبدرێت پارێزەرەکانیان ببینن و ڕۆژی دادگاییکردنیان دیاریبکرێت، هەروەها داوادەکەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانیان بکەن بۆ بینینی بارودۆخیان.

دەقی روونکردنەوەکە:

بۆ/ ڕای گشتی

دوای تێپەربونی ساڵێک زیاتر لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوەی حەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و دۆخیان باش نییە و رونکردنەوە و داواکاریان لە زیندانەوە بۆ رای گشتی دەخەینەروو:

یەکەم: لەسەرەتای رفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراوین و لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردوین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویشدەکەنەوە.

دووەم: جگە لەوەی رێگەمان پێ نادەن پارێزەری خۆمان ببینن، شەڕی دەرونیمان لەگەڵ دەکرێت.

سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوین کە نەمان زانیوە چی نوسراوە.

چوارەم: ماوەی حەفتەیێکە دەستمان بە مانگرتن کردوە لە خواردن.

لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین و داواکارین لە UN، رێکخراوە ناوخۆ و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەلکی کوردستان فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە و داواکارین:

یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاومان بە پارێزەرەکانمان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنمان دیاری بکرێت.

دووەم: نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی بێن لە نێزیکەوە سەیری دۆخەکەمان بکەن.

ناو و رۆژی رفاندنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان کە تا ئێستا دادگایی نەکراون:

مەحمود ناجی صدیق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠ کادری گوران

کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

یوسف شەریف ئیبراھیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری یێکێتی نیشتیمانی کوردستان

نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری نەوەی نوێ

بۆ مێژوو و ڕای گشتی تەحەدا دەکەین زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یەک تاوانیا نیە و ئەگەر یاسا سەروەرە بێت، دەبێت ئازادبکرێین تەنیا تاوانیان رەخنە و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتێکی مەدەنی بوە، بویە تکایە زیاتر سومعەی ھەرێمەکەمان ناشیریتر مەکەن و دەستبەجێ ئازادیان بکەن .

تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

زیندانیانی بادینان

٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢