(Photo by MANDEL NGAN / AFP) (Photo by MANDEL NGAN/AFP via Getty Images)

Joe Biden announced his toughest decision with his tie, which was meant to support Ukraine: a boycott of Russian oil and gas.
This decision will have profound consequences for the world economy and for the United States itself, but will it force Putin to back down? Something that is almost impossible in the short term!

لە درێژەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر رووسیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سزای بە سەر کەرتی وزەی مۆسکۆدا سەپاند.

بەپێی نوێترین بڕیاری بایدن، هاوردەکردنی نەوت و غاز لە رووسیاوە بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.

بایدن داوای لە سەرجەم ئەندامانی کۆنگرێس کردووە، دەنگ بەو بڕیارە بدەن.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکان لەبارەی دەرەنجام و لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەو بڕیارە بۆ سەر ئابووری ناوخۆ و بازاڕی جیهانی وزە، دڵنیایی داوە لەوەی کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان چەند رێکارێکیان گرتوەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کارتێکەرییە نەرێنییەکانی بڕیارەکە، لەوانە بەگەڕخستنی 60 ملیۆن بەرمیل یەدەگی ستراتیژی نەوت، کە نیوەی لە ئەمریکایە.

پێشتریش بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو، تاکۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوت لە رووسیا دەهێنن.

هەرلەبەردەوامی کاردانەوە و سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوایی بەرامبەر بە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا یەکێتی ئەوروپاش پرۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم ساڵ ئاستی هەناردەکردنی غاز لە رووسیا بۆ یەک لەسەر سێی ئێستا کەمبکاتەوە.

بەپێی ئەو پڕۆژەیە تا ساڵی 2030 ئەوروپا بەتەواوەتی پێویستی بە غازی رووسیا نامێنێت و لە بری ئەوە پشت بە هاوردەکردنی غاز لە قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە دەبەستێت.

لەئێستادا ئەوروپا 40٪ی غازەکەی لە رووسیاوە دابین دەکات.

لەبەرامبەر سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ سەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی، حکومەتی رووسیا رایگەیاندوە، دوور نییە هێڵی گواستنەوەی غاز بۆ ئەڵمانیا رابگرێت و هۆشداریشی دابوو لەوەی ئەو هەنگاوە لێکەوتەی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە و دوور نییە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 300 دۆلار.

لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا و سەپاندنی سزاکانی رۆژئاوا بەسەر ئەو وڵاتە، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بە هۆی بڕیارە تازەکەی بایدنەوە هێندەی دیکە نرخەکەی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.