Anton Harashchenko, an adviser to Ukraine’s interior minister, said that at around 5pm local time, “Alexander” missiles were fired at Belarus from Ukraine. The missiles were fired after Ukrainian President Volodymyr Zelensky said Ukrainian and Russian delegations were scheduled to meet on the Belarusian border. The timing of the talks was unclear.
NATO Secretary-General Jens Stoltenberg said Vladimir Putin’s order to the Russian military to place its nuclear forces at the highest level of readiness was “dangerous” and “irresponsible”.
In an interview with CBS News, US Ambassador to the United Nations Linda Thomas Greenfield also called Russia’s move “unacceptable.”
“This means that President Putin continues to escalate the war in a way that is completely unacceptable, and we must stop his actions as strongly as possible,” he said.
On the other hand, there have been widespread protests in European capitals against Russia’s invasion of Ukraine.
Berlin, London, Madrid, Paris and Amsterdam are some of the cities that have witnessed widespread protests.
In the city of Erbil, the capital of the Iraqi Kurdistan region, a number of Ukrainian citizens with Kurdish activists rallied to condemn their opposition to the Russian military offensive against Ukraine.

دوای فەرمانی سەرۆکی رووسیا بۆ ئامادەباشی هێزە بەرگرییە ستراتیژییەکانیان، ناتۆ و ئەمریکا کاردانەوەیان نیشاندا، لەلایەکی ترەوە سەرباری ئەوەی سەرۆکی ئوکرانیا باسی لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و مۆسکۆی کردبوو لە سەر سنووری بیلارووسیاوە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای کیێڤ ئاماژە بەوە دەکات لەخاکی بیلارووسیاوە مووشەکیان ئاراستە کراوە.

یانس ستوڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند: “فەرمانەکەی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لەبارەی دانانی هێزی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی فەرمانێکی مەترسیدار و نابەرپرسیارانە”.

وتیشی، “ئەو فەرمانە کردەوە شەڕانگێزییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا توندتر دەکاتەوە و ئاشکرایە کە کاتێک ئەو جۆرە لێدوانانە لەگەڵ کردەوەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا لەپاڵ یەکدا دابنرێت، ئەوەی تێبینی دەکرێت، لەئارادابوونی هێرشێکی هەمەلایەنە بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری و ئەمەش دۆخەکە دژوارتر دەکات”.


لەلایەکی ترەوە لیندا توماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو فەرمانەی پوتین مایە قەبوڵکردن نییە و دەبێت بە توندترین شێوە بەرپرچی رووسیا بدرێتەوە و بوەستێنرێت.


ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین فه‌رمانى به‌ سوپاكه‌ى كرد كه‌ هێزى ئه‌تۆمى ستراتیژى بخه‌نه‌ حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشییه‌وه‌.

هاوکات دوای ئەوەی ڤلۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند: “وه‌فدى رووسیا و ئۆكرانیا گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر سنوورى بیلارووسیا و به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خته‌ ده‌ستیان به‌ دانوستان كردووه‌”، ئانتۆن هراشچینکۆ راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئوکرانیا رایگەیاند: رووسیا لە خاکی بیلارووسیاوە مووشەکی ئیسکەندەری ئاراستەی خاکی ئوکرانیا کردووە.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکان لە نزیک ناوچەی مازیر هەڵدراون و ئەمەش بەواتای ئەوەیە کە مەرگیان بۆ ئەو شوێنە هێناوە، کەواتە ئەو ئاگربەستەی باسی دەکەن ئەمەیە؟” ئەوەش وەک ئاماژەیەک بەوەش شوێنی دانوستانەکە لە ناوچەیەکی سەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و بیلارووسیادایە.

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیش بەرامبەر بە لەشکرکێشی رووسیا لە پایتەختی وڵاتانی ئەوروپاش خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو لەوانە مەدرید، پاریس، ئەمستردامو چەندین شاری دیکە.

لە هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئوکراینی و چالکوانانی کورد گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەکانی رووسیا دەربڕی.