Security forces in Erbil, the capital of the Iraqi Kurdistan region, found the body of a political refugee from Iranian Kurdistan (East Kurdistan) in his apartment.

According to the Kurdistan Human Rights Association, the body of Ahmad Bikham, known as Hawal Kajwan, was found in his apartment in Erbil.

According to the same report, the place of torture on the body was obvious and it is likely that this political refugee was killed under torture.

Ahmad Bikhm is from the city of Sardasht in Iranian Kurdistan, and when ISIL invaded the city of Kobani in Syrian Kurdistan, he went to this city and defended the city against ISIL in the ranks of the People’s Support Units.

Ahmed has lived in Erbil since 2016 as an asylum seeker.

The body of the political activist was buried in the city of Qaladiza, and according to his family, Iraqi Kurdistan security forces said they would release details of his death in 20 days.

Last summer, Musa Babakhani, a member of the central committee of the Kurdistan Democratic Party-Iran, was assassinated in a hotel in Erbil.

Since the beginning of the Iranian Islamic Revolution in 1979, more than 540 political activists opposed to the Islamic Republic of Iran have been killed outside the country, most of them Kurds, and nearly 70% of those killed in Iraqi Kurdistan cities have been killed.

لە هەولێر تەرمی پەنابەرێکی سیاسی رۆژهەڵات دۆزرایەوە

“پێشتر ئەندامی یەپەگە بووە و شوێنی ئەشکەنجە بە تەرمەکەیەوە بینراوە”

لە یەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر تەرمی چالاکوانێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە، کە پێشتر ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە.

بەپێی هەواڵیکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆتا رۆژی ساڵی 2021دا تەرمی ئەحمەد بێخەم ناسراو بە هەڤاڵ کەژوان کە خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەسکراوە ئەو چالاکوانە سیاسیە لە کاتی پەلاماری داعش بۆ سەر کۆبانێ چووەتە ناو ریزەکانی یەپەگەوە و ماوەی چەند ساڵێکە وەک پەنابەری سیاسی لە هەولێر ژیاوە.

بەپێی زانیارییەکان شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان بە تەرمی ئەو چالاکوانەوە بینراوە و گوماندەکرێت لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدابێت.

تەرمی ئەو چالاکوانە لە قەڵادزێ بە خاکسپێردراوە و بە وتەی بنەماڵەکەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر پێیان راگەیاندوون کە پاش 20 رۆژی دیکە وردەکاری گیان لەدەستدانی ئەحمەد بێخەمیان پێڕادەگەیەنن.

هاوینی رابردووش تەرمی موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دۆزرایەوە.

لە ساڵی 1979 و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئێستا زیاتر لە 540 بەرهەڵستکاری ئەو رژێمە لە دەرەوەی سنوورەکان کوژراون، کە زۆرینەیان کوردبوون و لەو ژمارەیە نزیکەی 70٪یان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج.