
A senior member of the Kurdistan Democratic Party was killed in Erbil
The Kurdistan Democratic Party, one of Iran’s main opposition parties, says a member of its leadership has been killed in Erbil.
The Democratic Party said in a statement that Musa Babakhani, a member of the party’s central committee, was abducted by two “Iranian terrorists” in Erbil on Thursday, and that his body was found in a hotel in Erbil on Saturday, August 7.
According to the statement, the effects of torture on Musa’s body were observed.
The party is expected to provide more details about the assassination in its next statement.
On July 14, Behrouz Rahimi, a supporter of the Free Life Party of Kurdistan (PJAK), was shot dead near the city of Soleimanieh.
According to the latest report by the Abdul Rahman Boroumand Foundation, 540 opponents of the Islamic Republic of Iran have been assassinated outside the country over the past 40 years, of whom 380, or 70%, have lived in Iraqi Kurdistan, making Kurdistan the most dangerous place for Iranian dissidents.
حزبی دیموکراتی کوردستان: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەمان لە هەولێر کوژرا
نەوا
حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) رایگەیاند: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر کوژراوە و شوێنەواری ئەشکەنجە بە تەرمەکەیەوە دیارە.
لە راگەیەنراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی پێنج شەممە موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر لەلایەن دوو کەسی سەر بە ئێرانەوە رفێنراوە و رۆژی شەممە تەرمەکەی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیاربووە لە ژورێکی هۆتێل گوڵی سلێمانی دۆزراوەتەوە.
حزبی دیموکرات لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەکردوە، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەو بارەوە رادەگەیەنن.
موسا باباخانی لەدایکبووی 1982ی شاری کرماشان بووە و لە ساڵی 1999 چووەتە ریزەکانی حزبی دیموکرات و لە کۆنگرەی 17ی ئەو حزبەدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی واتە سەرکردایەتی حدک.
ئەمەش لە کاتێکدایە 14ی تەمووزیش لە نزیک سلێمانی چالاکوانێکی سەر بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک بە دەستڕێژی گولە کوژرا و کەسوکارەکەشی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان بەو کارە تۆمەتبار کرد.
بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی عەبدولرەحمان برومەند کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا 540 بەرهەڵستکاری ئێرانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە کوژراون، لەو ژمارەیە 380 کەسیان لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج، بەم پێیە هەرێمی کوردستان بە مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ بەرهەڵستکارانی حکومەتی تاران دادەنرێت.