A court in the Iraqi Kurdish city of Erbil has sentenced three people to death for the murder of an Iranian Kurdish political activist.
Two other defendants were sentenced to prison in connection with the case.
7-3-2018 Qader Qader, a member of the Kurdistan Democratic Party (Iran), was assassinated in the Kurdistan region.
Five people were arrested on charges of complicity in the murder.
The defendants confessed that they had killed Qader Ghaderi in exchange for 40,000 dollars (one billion tomans) from a foreign government (Iran).
In the past 30 years, 380 Iranian Kurdish political activists have been assassinated in Iraqi Kurdistan, but most of the suspects have not been arrested.

هەولێر.. سێ لە بكوژانی فەرماندەیەكی حزبی دیموكرات سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرا

نەوا

سێ لە بكوژانی فەرماندەیەكی حزبی دیموكراتی كوردستان لە دادگای تاوانەكانی هەولێر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
رۆژی دووشەممە لە دادگەی تاوانی هەولێر/2 سێ لە تۆمەتبارانی كوشتنی قادر قادری فەرماندەی حزبی دیموكراتی كوردستان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا و دوو لە تۆمەتبارانیش سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
لەو بارەوە  ئەیاد كاكەیی، بەرپرسیی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی تیرۆركردنی قادر قادری رایگەیاند: ” تاوانبارانی سەرەكی دانیان بەوە داناوە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە لە وڵاتێكی بیانی  پلانی كوشتنی قادر قادرییان جێبەجێكردووە”. 
پێشتر سۆهراب رەحمەتی، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی قادر قادری رایگەیاندبوو، لە دانیشتنی دادگە لە رۆژی دووشەممەی رابردوو سێ كەس دانیان بەوە داناوە كە لە بەرامبەر بەڵێنی وەرگرتنی یەك ملیار تمەن (40 هەزار دۆلار) ئەو كارەیان كردووە. 
رۆژی 7-3-2018 تەرمی قادر قادری، كادیر و یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە. ئەوكات حدك سوپای پاسدارانی بە كوشتنی ئەو فەرماندەیەی تۆمەتبار كرد و دواتر لەسەر ئەو تاوانە پێنج كەس دەستگیركران.