
In this section, we discuss Iran’s new tactics for kidnapping its opponents abroad.
In the past few years, Iranian security forces have abducted a number of dissidents in neighboring countries.
Threats against journalists have also been mentioned.
In the final section, we have mentioned the institutions that carry out assassinations, kidnappings and threats.
Iran has weakened the abduction and intimidation of opposition forces through assassination, so exploring Iran’s role in suppressing its opposition abroad could help strengthen the opposition’s position, as well as prevent future victories in assassinating, kidnapping, and threatening its opponents.
كۆماری تیرۆر و تۆقاندن – به‌شی چواره‌م و كۆتایی
رفاندنی به‌رهه‌ڵستكاران
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تیرۆری به‌رهه‌ڵسكاران له ده‌ره‌وه، ئێران كه‌وته به‌ر ره‌خنه و فشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر چه‌نده به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كرده‌وانه‌ی نه‌بووه و تائێستاش له‌سه‌ری به‌رده‌وامه، به‌ڵام په‌نای بۆ جۆرێكی تر له كردنه ئامانجی نه‌یارانی بردووه، ئه‌ویش رفاندنیان له ده‌ره‌وه و گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوخۆ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران به شێوه و له ژێر ناوی جیاجیا له یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروپشت دا‌و بۆ به‌رهه‌ڵستكاران ده‌نێنه‌وه و دوای په‌لكێشكردنیان ده‌یانڕفێنن و له رێگه‌ی تۆڕی دهستوپێوهندهكانیانهوه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ ناوخۆ.
ئه‌م تاكتیكه نوێیه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر پشتی پێبه‌ستراوه، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك زۆرجار بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تیرۆر كه له زۆرترین حاڵه‌تدا خۆیان لێبێبه‌ری ده‌كرد.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆرن كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ده‌ره‌وه رفێنراون، بۆیه لێردا ئاماژه به ناوی چه‌ند كه‌س ده‌كه‌ین:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر قوربانی نیكجی، یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی نزیك له موجاهیدین، كه له ژوئه‌نی 1992 له ئیستانبوڵ رفێنرا و به پێی راگه‌یه‌نراوێكی موجاهیدین، له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی شیشلی ئیتانبوڵ دوو كه‌سی تورك كه جلوبه‌رگری پۆلیسیان له‌به‌ردابووه لێی نزیكده‌بنه‌وه و له ژێر ناوی لێپرسینه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ بنكه‌ی پۆلیس سه‌ره‌تا بێهۆشی ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یڕفێنن.
عه‌لی ته‌وه‌سولی، یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی فیدائیان كه له ساڵی 1995 و له كاتی سه‌ردانێك به‌مه‌به‌ستی بازرگانی بۆ باكۆی ئازه‌ربایجان رفێنرا و گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌كردووه، كه ناوبراو به ئه‌گه‌ری زۆر له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه رفێنراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئێران.
فه‌تحوڵا مه‌نوچه‌هری كه به فرود فولادوهند ناسراوه و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پاشایه‌تی ئێرانه له ساڵی 2006 له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له نزیك جۆله‌مێرگی باكوری كوردستان رفێنرا
هه‌ر یه‌ك له ئه‌لكساندر وه‌لی زاده، هاوڵاتی ئێرانی –ئه‌مریكی و نازم ئیشمیت هاوڵاتی ئێرانی- ئه‌ڵمانیش له‌گه‌ڵ فولادوهند رفێنران.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌وه رایگه‌یاندبوو، كه به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و كه‌سانه له زیندانه‌كانی ئیتلاعاتدا راگیراون.
عه‌بدولمالیك ریگی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی جوندوڵای به‌لوچستان كه له زستانی 2009دا رفێنرا، ساڵی دواتر له‌سێداره‌درا و میدیا و به‌رپرسانی ئێران رفاندنهكهیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك گه‌وره‌ی هه‌واڵگری وێناكرد.
روحوڵا زه‌م رۆژنامه‌نوس و دامه‌زرێنه‌ر كه‌ناڵی ئامه‌د نیوز، یه‌كێكی تره له قوربانیانی رفاندنهكانی ئێران. ناوبراو له ساڵی 2019دا له كاتی سه‌ردانێكی بۆ عێراق رفێنرا و گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران و ساڵی دواتر له سێداره درا.
سوپای پاسداران رایگه‌یاند، روحوڵا زه‌میان له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگری زیره‌كدا ده‌ستگیركردووه.
له ساڵی 2020یشدا رفاندنهكانی به‌رهه‌ڵستكاران به‌رده‌وام بوو، له‌و ساڵه‌دا جه‌مشید شارمه‌هد سه‌ركرده‌ی گروپی تونده‌ر له دوبه‌ی بێسه‌روشوێنكرا و گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران.
له توركیاش حه‌بیبوڵا چه‌عب سه‌ركرده‌ی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی نیزالی ئه‌هواز له لایه‌ن ژنێكه‌وه په‌لكێشی توركیا كرا و دوای ئه‌وه‌ی رفێنرا، له لایه‌ن تۆڕێكی مافیاییه‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران.
تۆقاندن
كۆی تیرۆر و رفاندنی به‌رهه‌ڵستكاران، ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵگری په‌یامێكی تۆقاندنیشه بۆ به‌رهه‌ڵستكاران، به‌ڵام راسته‌وخۆش له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه په‌ره به‌و ترساندن و تۆقاندنه ده‌درێت.
له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین راپۆرت و هه‌واڵ بڵاوكراونه‌ته‌وه له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و ترساندنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
له‌م بواره‌دا یان راسته‌وخۆ رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان ده‌كه‌ونه به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران، یان له رێگه‌ی بانگهێشتكردنی بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌وڵی راگرتنی چالاكیه‌كانیان ده‌درێت.
هه‌ڕه‌شه‌كان زیاتر خۆیان له كوشتن یان رفاندن ده‌بیننه‌وه، له هه‌ندێك شوێنیش وه‌ك عێراق كه ئێران تیایدا ده‌ستی ئاوه‌ڵاتره، به رێگه‌ی جیاجیا ئاسته‌نگ بۆ كار و ژیانی به‌رهه‌ڵستكارانی دروست ده‌كات، له‌وانه سه‌پاندنی سانسۆر، رێگری كردن له كاركردنیان و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له ساڵی 2019دا رایگه‌یاند، كه له ماوه‌ی 11 مانگ 25 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نوسانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه و فشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیانی تۆمار كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه و بنه‌ماڵه‌كانیانی كرد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه و فشار و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی كوردی رۆژهه‌ڵات كه دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن ساڵی 2019 له به‌رنامه‌یه‌كی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكادا ئاماژه‌مان به چۆنێتی ئه‌و فشارانه كرد.
ئامانجی ئێران و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی له‌و فشارانه ناچاركردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانه به بێده‌نگبوون واته وه‌ك چۆن له ناوه‌وه ده‌مكوت و سانسۆر په‌یڕه‌و ده‌كات له ده‌ریشه‌وه بۆ رێگری كردن له گواستنه‌وه‌ی رووداو و پێشێلكارییه‌كان هه‌مان سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وانان ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌و جۆره له هه‌ڕه‌شه و فشارانه به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنن، كه له ناوخۆی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی روو له هه‌ڵكشانن.
جێبه‌جێكارانی پلانه‌كانی تیرۆر، رفاندن و تۆقاندن
سیسته‌می سیاسی ئێران وه‌ك ستراتیژیێك له پرسی كوشتن، له‌ناوبردن و سه‌ركوتی نه‌یارانی ده‌ڕوانێت و تیرۆر و تۆقاندن به جۆرێك به سیسته‌م كراوه، كه نازناوی كۆماری تیرۆر و تۆقاندن پڕ به پێستی ئه‌و سیسته‌مه‌یه.
له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه كه بڕوایان به چه‌مكی سڕینه‌وه‌ی نه‌یاران هه‌یه، بڕیاره‌كان ده‌رده‌چن و چه‌ندین جومگه‌ش كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌ركدار كراون فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وه‌ك له دۆسیه‌ی میكۆنوس و چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك وه‌ك ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندی جووه‌كانی ئارژانتین باسی لێوه‌كرا، ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه كاربه‌ده‌ستانی ههرهباڵی ئێران له تیرۆره‌وه تێوه‌گلاون و هه‌ندێكیشیان داواكراون.
له پرسی لایه‌نی جێبه‌جێكاری تیرۆر و تۆقاندندا ده‌كرێت له دوو به‌شدا پۆلێن بكرێن، لایه‌نی ناوخۆیی و لایه‌نی بیانی.
لایه‌نی ناوخۆیی زیاتر پێكهاتووه، له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران، به دیاریكراوی سوپای قودس كه باڵی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانه.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی له پارێزگاكان به تایبه‌تی پارێزگاكانی سه‌ر سنور، به‌شێكی كرده‌وه‌كانی تیرۆر و رفاندن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هاوكات سوپای پاسداران و سوپای قودسیش له رێگه‌ی چه‌ند بڕیارگهیهكهوه به تایبه‌تی له ناوچه سنوریه‌كان هه‌مان ئه‌ركیان له ئه‌ستۆیه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه و زۆرجار له ژێر په‌رده‌ی كاری دیپلۆماسی، كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و دوو ناوه‌نده بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌ده‌ر له چاودێری داراییان له‌به‌رده‌ستدایه و بۆ هه‌ندێك كرده‌وه‌ی تیرۆر و ته‌قینه‌وه و رفاندن به سه‌دان هه‌زار و ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن.
یارمه‌تیده‌ر و هه‌ندێك جار جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كی به‌شێك له دۆسیه‌كانی تیرۆر و رفاندن له ده‌ره‌وه هه‌ندێك هێزی بیانین، كه یان له رووی ئایدۆلۆژیه‌وه یان له رووی ئابورییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
حزبوڵا و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی لوبنان ره‌شترین دۆسیه‌یان له‌م بواره‌دا هه‌یه، ئه‌مه جیا له هه‌ندێك گروپی فه‌له‌ستین، پاكستانی و هیندی و عێراقیش هاوكاری ئێران بوون له به ئامانگرتنی نه‌یارانی.
جیا له‌وه هه‌ندێك گروپی مافیایی و هه‌ندێك كرێگرته‌ش كه ته‌نها له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره، نه‌یارانیان له ده‌ره‌وه كردوه‌ته ئامانج.
كۆتایی
ئێران له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌كانی تیرۆر، رفاندن و تۆقانن به‌دوای لاوازكردن و بێكاریگه‌ركردنی بهرههڵستكارهكانیهوهیهتی و له‌مه‌شدا هه‌ندێك جار سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئۆپۆزسیۆنی ساخته و فه‌یك هێنده‌ی تر بێمتمانه‌یی به ئۆپۆزسیۆن په‌ره‌پێداوه.
بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران بۆ تیرۆر و تۆاندن و رفاندنی نه‌یاران له ده‌ره‌وه، نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی له‌قاودانی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆییه‌ی ئێران به‌ڵكو به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه له بواره ده‌رفه‌تێكی زۆری له‌به‌رده‌مدایه و ماتریاڵی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، چیڕۆكی هه‌ر یه‌ك له قوربانیان، چۆنێتی جوڵه‌ی تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئێران و ده‌ستنیشان كردنی پێشوه‌خته‌ی ئامانجه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر پارێزگاری له به‌رهه‌ڵستكاران بكرێت و پلانه‌كانی ئێران پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.