
In this section, I discuss Iran’s actions against foreign nationals in other countries, which have been carried out directly by Iranian forces, or by forces affiliated with Iran.
The attacks killed hundreds and injured thousands.
Iran has carried out terrorist acts on most continents.
كۆماری ترس و تۆقاندن به‌شی سێهه‌م
له دوو به‌شی رابردوودا ئاماژه به كردنه ئامانج و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی سه‌رده‌می شا و به‌رهه‌ڵستكاران و كه‌سانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له كۆماری ئیسلامی ئێران كرا.
له‌م به‌شه‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی هاوڵاتیانی بیانی، له زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كانی جیهان.
ته‌قینه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یروت
له 18ی ئه‌پریلی 1983 له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یروت 63 كه‌س كه 17 كه‌سیان ئه‌مریكی بوون كوژران. زۆرینه‌ی قوربانیان كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه و ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی بوون.
ئه‌و هێرشه به خوێناوی‌ترین هێرش بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت و به سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ هێرشی گروپه توندڕه‌وه ئسلامیه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی واشنتۆن هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و هێرشه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان، له پێناو كۆتاییهاتن به ناسه‌قامگیری و به‌هێزكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی.
ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندی هاوپشتی جووه‌كان له ئارژانتین
له 18ی ژووه‌نی 1994 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ندی هاوپشتی جووه‌كان ئامیا له بوینس ئایرس 85 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 200 كه‌سیش برینداربوون و چه‌ند جارێك ئێران و حزبوڵای لوبنان به ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تبار كراون.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی دادوه‌ری ئارژانتین كاربه‌ده‌ستانی ئێران پلانه‌كه‌یان داڕشتووه و بۆ جێبه‌جێكردنیشی حزبوڵای لوبنانیان ئه‌ركدار كردووه.
هاوینی ساڵی 2019 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی ئامیا له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنان و به پشتیوانی ته‌واوه‌تی ئێران ئه‌نجام دراوه.
ته‌قینه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سعودیه
له 24ی ژووه‌نی 1996 بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكرا به بنكه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له خوبه‌ری سعودیه ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 19 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 400 دیكه‌ش برینداربوون. ئێران و قاعیده دوو تۆمه‌تباری ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ن.
رووداوه‌كانی 11 ی سیپته‌مبری 2001
له ته‌قینه‌وه‌كانی 11ی سیپته‌مبری 2001ی ئه‌مریكاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی قاعیده به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به‌ڵام ئێرانیش به تۆمه‌تی ئاگاداربوون و ته‌نانه‌ت هاوكاری ئه‌نجامده‌ران تۆمه‌تبار كرا.
له ساڵی 2011دا 200 كه‌س و له 2018دا 800 كه‌سی تر له بنه‌ماڵه‌كانی قوربانیانی 11ی سیپته‌مبر دژی ئێران سكاڵایان تۆمار كرد‌و دادگاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به بڕی شه‌ش ملیار دۆلار.
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له زنجیره تویتێكدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سوله‌یمانی هاوكاری ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی 11 ی سیپته‌مبری كردووه.
كردنه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌ممریكی له عێراق
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسی عێراق له ساڵی 2003 وه، گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامبوون له كردنه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و به پێی ئامارێك زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.
له‌ئێستاشدا پرسی هێرشه‌كانی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له دی باڵیۆزخانه و بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ئارادایه و ناوه‌ناوه ئه‌و هێرشانه دوباره ده‌بنه‌وه.
ته‌قینه‌وه و هه‌وڵه‌كانی ته‌قینه‌وه له تاله‌ند، هیندستان و كینیا
ساڵی 2012 كرده‌وه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی به شێوه‌ی به‌رچاو رووی له هه‌ڵكشان كرد، به تایبه‌تی تایلاند و هیندستان.
له تایلاند زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویاندا، كه به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئامانج لێیان كوشتنی دیپلۆماته‌كانی ئیسرائیل بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی تایلاند دوو كه‌سی ئێرانیان به ناوه‌كانی سه‌عید مورادی و محه‌مه‌د خه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه یه‌كه‌میان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا هه‌وڵیدا بۆمبێك به هێزه‌كانی پۆلیسدا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام به هۆیه‌وه دوو قاچی خۆی له‌ده‌ستدا.
دواتر پۆلیسی تایله‌ند رایگه‌یاند، دوو پیاو و ژنێكی ئێرانی به تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
له‌هیندستانیش ساڵی 2012 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلی كرده ئامانج و پۆلیسی هیندستان به فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س بریندار ببوون.
دواتریش هه‌ر له هیندستان رووداوی هاوشێوه و به‌مه‌به‌ستی كوشتنی دیپلۆماته ئیسرائیلیه‌كان دووباره بووه و له هه‌موویاندا ئێران و گروپه شیعه هیندیه‌كانی سه‌ر به تاران وه‌ك تۆمه‌تبار نیشاندراون.
هه‌ر له ساڵی 2012 دا دوو ئه‌ندامی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د ئه‌بولفه‌تحی و سه‌ید مه‌نسور موسه‌وی به 100 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیه‌وه له كینیا ده‌ستگیركران.
حكومه‌تی كینیا رایگه‌یاند، باڵیۆزی ئێران له‌و وڵاته هه‌وڵیداوه ئاسانكاری بكات بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی سوپای قودس به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستی هێناوه.
كارگه‌ی بۆمب له به‌حره‌ین
له ساڵی 2015دا هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌حره‌ین كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمبیان دۆزیه‌وه و چه‌ند كه‌سیشیان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه به‌حره‌ین باڵیۆزی خۆی له تاران كشانده‌وه و باڵیۆزی ئێران له مه‌نامه‌شی ده‌ركرد.
پلانی كوشتنی باڵیۆزی سعودیه
له ساڵی 2011دا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌مریكا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی عادل جوبه‌یر باڵیۆزی سعدیه له واشنتۆن و پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل فه‌رمانی گرتنی بۆ دوو هاوڵاتی ئێرانی به ناوه‌كانی مه‌نسور ئه‌رباب سیه‌ر و غوڵام شه‌كوری ده‌ركرد.
ئه‌رباب سیه‌ر ده‌ستگیر و غوڵام شه‌كوریش كه هه‌ڵاتووه، ده‌وترێت كه ئه‌ندامی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانه.
پلانی كوشتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌فریقای باشور
له ساڵی 2020 و دوابه‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئه‌فریقای باشور پلانی بۆ كوشتنی لانا ماركس باڵیۆزی ئه‌مریكا داناوه.
هه‌ر له‌و كاته‌دا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا هۆشداری دایه ئێران، كه هه‌ر هێرشێكی له‌و جۆره، وه‌ڵامێكی هه‌زار هێنده‌ی ده‌بێت.
كۆتایی به‌شی سێهه‌م
له به‌شی چواره‌مدا زیاتر تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسی رفاندن، تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رهه‌ڵستكاران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی ئێران له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به كورتی باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌و لایه‌نانه كامانه‌ن كه كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.