
In the first part, the background of the assassination of the opposition abroad, and especially the assassination of individuals and officials of the Pahlavi government, as well as individuals affiliated with the Islamic Republic who had turned away from this regime.
In this section, we will focus on the assassination of the regime of the Islamic Republic, which constitutes the majority of the victims.
A State Department report cites 360 assassinations of Iranian dissidents abroad over 40 years.
If we take this number as a basis, we will find that more than half of these were Kurdish dissidents, who were killed by Iranian security forces, and most of them were trapped by the forces of the Islamic Republic and their mercenaries in Iraqi Kurdistan.
به‌شی دووه‌م
تیرۆری به‌رهه‌ڵستكاران له ده‌ره‌وه
له‌م به‌شه‌دا زیاتر تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێك نه‌بوون له سیسته‌می پاشایه‌تی ئێران، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی بوون و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان كرانه ئامانج.
به‌شێكی زۆری ئه‌م كه‌سانه، له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران به تایبه‌تی عێراق و توركیا و پاكستان، هیندستان، ئیمارات تیرۆر كراون و ژماره‌یه‌كیشیان له ئه‌وروپا كراونه‌ته ئامانج، وه‌ك له خواره‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێده‌درێت، كورد پشكی شێری قوربانیانی تیرۆری ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان به‌رده‌كه‌وێت.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌یان كه‌س له به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران له هیندستان، پاكستان، توركیا، فیلیپین و چه‌ند وڵاتێكی تر كرانه ئامانج، به‌ڵام له نه‌وه‌ده‌كانی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا مه‌كینه‌ی تیرۆر زیاتر كه‌وته كار و ژماره‌یه‌ك زیاتر له به‌رهه‌ڵستكاران كرانه ئامانج.
دیارترین نمونه‌ی تیرۆره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه و به تایبه‌تی له ناوجه‌رگه ئه‌وروپا تیرۆری دوو سه‌ركرده‌ی كورد، واته عه‌بدولره‌حمان قاسملو و سادق شه‌ره‌فكه‌ندیه.
له 22ی پوشپه‌ری 1368 واته 22ی ژوئیه‌ی 1989 له ڤیه‌نی پایته‌ختی نه‌مسا (ئوتریش) له كاتێكدا عه‌بدولره‌حمان قاسملو، سكرتێری ئه‌و كاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ پرسی كورد له دانوستاندا بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی، كه له راستیدا بۆ كوشتنی ئه‌و ئه‌ركداركرابوون، كرایه ئامانج و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر له ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی و محه‌مه‌د فازڵ ره‌سوڵ كه كوردێكی خه‌ڵكی باشوری كوردستان بوو، ژیانیان له‌ده‌ستدا.
غه‌فور ده‌رجه‌زی و جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی دوو تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌ن، كه دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، هه‌ر دوو كیان دواتر له لای عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی پێشووتری ده‌نگ و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان پۆستیان پێدرا.
له 17 ی سیپتامبری 1992 هه‌ر یه‌ك له سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری ئه‌و كاتی حزبی دیموكرات، هومایون ئه‌رده‌ڵان وفه‌تاح عه‌بدولی له نوێنه‌رانی ئه‌و حزبه و نوری دیهكوردی كارمه‌ندی خاچی سور له ریستورانتی میكۆنوسی شاری به‌رلین له ئا‌ڵمانیا كرانه ئامانج و ژیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و تیرۆره كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری كرده سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی دادگا بوو بۆ دۆسیه‌كه.
پاش نزیكه‌ی پێنج ساڵ و 247 دانیشتن، دادگا بڕیاریدا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر كازم دارابی كازرونی له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و عه‌باس ره‌حیل هاوڵاتی لوبنانیدا بسه‌پێنێت و هه‌ر یه‌ك له یوسف ئه‌مین و محه‌مه‌د ئه‌تریسیش سزای 11 ساڵ و 5 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
هه‌ر به پێی بڕیاری دادگاكه، هه‌ر یه‌ك له عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كات، عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتلاعات، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه و خودی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری دینی ئێران وه‌ك لایه‌نی فه‌رمانده‌ر له‌و تیرۆره فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچوو.
جیا له‌و دوو سه‌ركرده كورده، ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌ڵستكاران و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی نه‌یاری ئێران له ئه‌وروپا تیرۆركران.
كازم ره‌جه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌نگاریی نیشتمانی و برای مه‌سعود ره‌جه‌وی سه‌ركرده‌ی موجاهیدینی خه‌لق له 24 ی ئاوریلی 1990له نزیك ماڵه‌كه‌ی له سویسرا كوژرا.
عه‌بدولره‌حمان برومه‌ند ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری نیشتمانی ئێران له 18ی ئاوریلی 1991 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له پاریس تیرۆركرا.
فه‌ره‌یدون فه‌روخزاد شاعیر و گۆرانیبێژ له 7ی ئاگوستی 1992 له شاری بۆنی ئاڵمان به چه‌قۆ هێرشی كرایه‌سه‌ر و كوژرا.
له 16 ی مارسی 1993 محه‌مه‌د حسێن نه‌قدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌نگاریی نیستمانی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه له پایته‌ختی ئیتالیا كوژرا.
ئه‌مانه و ده‌یان نمونه‌ی تر له كردنه ئامانجی به‌رهه‌ڵستكاران تۆمار كراون، كه به پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵدا 360 تیرۆری له ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه، گه‌ر هه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش به بنه‌ما بگیردرێت، زیاتر له نیوه‌ی قوربانیانی تیرۆری كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له پێكهاته‌ی كورد بوون.
له‌م لینكه‌دا ناوی 175 چالاكوانی سیاسی كورد ئاماژه‌ی پێدراوه، كه له نه‌وه‌ده‌كاندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستانی عێراق یان باشوری كوردستان تیرۆر كراون.
هاوكات له‌م لینكه‌دا چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ سه‌لیم حه‌قیقی بڵاوبوه‌ته‌وه، كه ناوبراو رزگاربوویه‌كی ئه‌و تیرۆرانه‌یه و دواتر به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌رییه‌كانی له رومانێكدا به ناوی قه‌ره‌ج بڵاوكردۆته‌وه.
گه‌رچی دوای دۆسیه‌ی میكۆنوس و تۆمه‌تباركردنی به‌رپرسانی باڵای ئێران له تیرۆری به‌رهه‌ڵستكاران و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی تاران و وڵاتانی رۆژئاوایی، تاڕاده‌یه‌ك له مه‌كینه‌ی تیرۆری كۆماری ئیسلامی خاو بوه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له كارنه‌كه‌وت و له دوای ساڵی 2000یشه‌وه ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌ڵستكاران كرانه ئامانج.
له ساڵی 2015دا ئاماژه‌كانی كه‌وتنه‌وه كاری تیرۆری به‌رهه‌ڵستكارانی كورد له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌ركه‌وتنه‌وه و له‌و ساڵه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند، ره‌زا كه‌عبی جێگری سكرتێری ئه‌و حزبه له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووه هه‌ر ماوه‌یه‌ك دواتر كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش رایگه‌یاند، بۆمبێكیان له خواردنگه‌ی ئه‌و حزبه پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هێرشه‌كانی ئێران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌مپی لیبرتی كه شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق بوو، زیاتر بوون و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی موجاهیدین كوژران.
له 20ی دیسامبری 2016دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له نزیك باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه هه‌ر یه‌ك له عه‌لی قویتاسی، وه‌هاب میرخزی، سالار باقری، ئه‌رسه‌لان عه‌باس نیا و ناسر كه‌ریمی له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه و دوو هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌كانی عه‌دنان عوسمان و سه‌نگه‌ر ستار كوژران.
له یه‌كی مارسی 2018 به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له هه‌ولێر، سه‌باح ره‌حمان ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كوژرا و باوكیشی به ناوی سه‌ڵاح ره‌حمان له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و حزبه به سه‌ختی برینداربوو.
پێنج رۆژ دواتر له نزیك رانیه قادر قادری له فه‌رمانده‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان تیرۆركرا و پاش چه‌ند رۆژێك ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تیرۆره راگه‌یه‌نرا.
له 30 مارسی 2018 ئه‌حمه‌د ئه‌میر ئه‌حمه‌دی له ئه‌ندامانی حزبی دیموكرات له شاری سۆرانی سه‌ر به هه‌ولێر كوژرا.
له 17ی جولای 2018 ئیقاڵ مورادی له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان كه پێش 10 ساڵ له هه‌وڵێكی تیرۆر رزگارببوو، ئه‌مجاره‌یان له هه‌وڵی دووه‌مدا له نزیك پێنجوێن كوژرا.
هه‌ر هه‌مان ساڵ له ده‌ربه‌ندیخانیش چالاكوانێك به ناوی لوقمان شه‌هابی به سه‌ختی برینداركرا.
كۆی تیرۆره‌كانی ساڵی 2018 له‌م لینكه‌دان.
له ساڵی 2021دا جارێكی تر مه‌كینه‌ی تیرۆری ئێران له هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌وه كار و وه‌ك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان رایگه‌یاندووه، له شه‌وی 4 ی فوریه‌دا دوو ئه‌ندامیان به ناوه‌كانی مه‌هدی ره‌زایی و ئاكۆ فه‌تحی له نزیك پێنجوێن له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ئێرانه‌وه تیرۆر‌كراون.
هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ژنێكی كوردی رۆژنامه‌نوس، به ناوی سه‌میرا مورادپور به تۆمه‌تی سیخۆڕی و هه‌وڵدان بۆ رفاندن یان كوشتنی رۆژنامه‌نوسێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن دادگایه‌كی هه‌ولێره‌وه سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
كۆتایی به‌شی دووه‌م
له به‌شی سێهه‌مدا كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به وڵاتانی تر ده‌خرێنه‌ڕوو.