
.. Chronology of Iranian assassinations outside its borders
Mohammad Amini
In recent days, the Kurdistan Free Life Party, an Iranian opposition party, has announced that two of its members have been killed by members of the Iranian security forces near the town of Panjwin in Iraqi Kurdistan.
Also in recent days, a court in Erbil, Iraqi Kurdistan, sentenced an Iranian woman to five years in prison on charges of espionage and attempted murder of an Iranian Kurdish journalist.
As I promised before, I will review my new research on the history of the assassinations of the Islamic Republic of Iran outside its borders.
In the first part of this study, I have dealt with cases of assassination of individuals affiliated with the Pahlavi government and individuals who have defected from the Islamic government of Iran.
In the second part, I will deal with the assassination and murder of the opposition, and in the third part, I will deal with the terrorist acts of the Islamic Republic against the citizens of other countries.
كۆماری ترس و تۆقاندن.. مێژووی تیرۆره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی
ئا.. محه‌مه‌د ئه‌مینی
له رۆژانی رابردوودا پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك رایگه‌یاند، دوو ئه‌ندامیان به ناوه‌كانی مه‌هدی ره‌زایی و ئاكۆ فه‌تحی له نزیك پێنجوێن له لایه‌ن دهستوپێوهندهكانی ئێرانه‌وه تیرۆر كراون، هه‌ر له رۆژانی رابردوودا دادگایه‌ك له هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن یان رفاندنی رۆژنامهنێكی كورد سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌میرا موراد پور ژنه رۆژنامه‌نوسێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سه‌پاند.
له‌م نوسراوه‌دا ئاوڕێك له مێژووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ده‌ده‌ینه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه كه‌وته وێزه‌ی نه‌یارانی و هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی سیسته‌مه ئایدۆلۆژی و تۆتالیته‌رییه هاوشێوه‌كانی ده‌ریخست كه توانای هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ره‌نگی جیاوازی نییه و باوه‌ڕی ته‌واوی به سڕینه‌وه‌ی نه‌یارانی هه‌یه.
لێدان و كردنه ئامانجی نه‌یارانی ته‌نها له ناوخۆی وڵاته‌كه قه‌تیس نه‌ما و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی له فیشه‌ك و بۆمب و چه‌قۆ و ژه‌هری هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران قوتاریان نه‌بوو.
ره‌نگه پرش و بڵاوی و ناكارامه‌یی ئێستای ئۆپۆزسیۆنی ئێران له ده‌ره‌وه به‌شێكی به‌رهه‌می چل ساڵ تیرۆركردنی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بێت له چل ساڵی رابردوودا، ئه‌مه جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له ناو به‌ده‌نه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
تیرۆره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ده‌كرێت له چه‌ندین به‌شدا و به چه‌ندین شێواز پۆلێن بكرێن.
له سه‌ره‌تاییترین شێوازدا ئه‌و تیرۆرانه بۆ دوو به‌ش پۆلێن ده‌كه‌ین:
ئا: تیرۆر و كوشتنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
ب: كردنه ئامانجی كه‌سانی بیانی
به‌شی یه‌كه‌میش ده‌توانرێت پۆلێن بكرێت به‌سه‌ر سێ به‌شدا:
كوشتنی ئه‌ندامانی خێزان و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی
كوشتنی كه‌سانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له كۆماری ئیسلامی
كوشتنی به‌رهه‌ڵستكاران
له رووی لایه‌نی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تیرۆرانه‌ش ده‌كرێت پۆلێنێكی به‌م جۆره بخرێته‌ڕوو:
ئه‌نجامدانی تیرۆر له لایه‌ن ده‌زگا جیاجیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی
ئه‌نجامدانی تیرۆر له لایه‌ن كه‌سانی كرێگرته و گروپه بیانیه‌كانی سه‌ر به تاران
له‌م نوسینه‌دا ئاماژه به مێژووی دوور و درێژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ین له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی.
به‌شی یه‌كه‌م:
كردنه ئامانجی نه‌یارانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان:
ئا: كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له یه‌كه‌می قوربانییه‌كان بوون:
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه و به‌رپرسانی سه‌ربازی و حكومه‌تی سه‌رده‌می محه‌مه‌د ره‌زا شا كرانه ئامانج.
له‌م چوارچێوه‌دا ده‌كرێت ئاماژه به ناوی چوار كه‌س بدرێت:

شه‌هریار شه‌فیق خوشكه‌زای محه‌مه‌د ره‌زا شا، كه له 7ی دیسامبری 1979 له كاتێكدا كه شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌شره‌ف په‌هله‌وی دایكی له پاریس جێده‌هێشت ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ته‌باته‌بایی، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له واشنتۆن له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا، له 22 ی جولای 1980 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له مریلاند كوژرا.
ناوبراو دامه‌زراوه‌ی ئازادی ئێرانی بۆ دژایه‌تی حكومه‌تی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زراندبوو، بكوژه‌كه‌شی كه‌سێكی ئه‌مریكی تازه مسوڵمانبوو، به ناوی ده‌یڤید تیوتۆر بیڵفیڵد كه ناوی خۆی بۆ داود سه‌ڵاحه‌دین گۆڕیوه و ئێستا له ئێران ده‌ژی.

غوڵامعه‌لی ئووه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای ئێران له‌سه‌رده‌م پاشایه‌تی كه ساڵی 1983 له پاریس كرایه ئامانج و كوژرا.

شاپور به‌ختیار دوایه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌م پاشایه‌تی كه ساڵی 1979 ئێرانی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا جێهێشت و بزوتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی نیشتمانی ئێرانی دامه‌زراند، به‌ڵام هاوینی ساڵی 1980 كرایه ئامانجی هێرشێكی تیرۆریستی، كه له لایه‌ن كه‌سێكی لوبنانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به ناوی ئه‌نیس نه‌قاش رێكخرابوو، به‌ڵام له‌و هێرشه رزگاربوو.
11 ساڵ دواتر شاپۆر به‌ختیار له لایه‌ن دوو كه‌سی سه‌ر به ئێرانه‌وه له پایته‌ختی كوژرا. عه‌لی وه‌كیلی راد كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی به‌ختیار بوو، دواتر له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسی ئازادكرا و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران به فه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ب: كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆماری ئیسلامی ههڵگرابوونهوه
له‌ماوه‌ی زیاتر له چل ساڵی رابردوودا چه‌ندین كه‌س كه له ئاستی جیا جیا له ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌رپرسیارێتیان هه‌بوو، دواتر جیابوونه‌وه و له وڵاتانی تر گیرسانه‌وه، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه كرانه ئامانج.
یه‌ك له‌و كه‌سانه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌دی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كۆماری ئیسلامییه. عه‌لی ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌دی ساڵی 1986 دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵات هه‌ر له‌و وڵاته كوژرا.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مه‌نسوری و ئه‌حمه‌د مورادی تالهمی، دوو له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی دیكه‌ی ئێران بوون، كه دوای هه‌ڵاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرانه ئامانج و كوژران.

غوڵامڕه‌زا مه‌نسوری دادوه‌رێكی هه‌ڵاتووی ئێران كه تۆمه‌تبار بوو به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، له 19ی ژوه‌نی 2020 شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له هۆتێلێكی بوخارێستی رۆمانی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، هه‌ر چه‌نده رووداوه‌كه وه‌ك خۆكوی وێناكرابوو، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌ویش له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كوژرابێت.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی زۆری تیرۆره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه كردنه ئامانجی به‌رهه‌ڵستكاران بووه و له‌و نێوه‌شدا كورد پشكی شێری قوربانیانی به‌ركه‌وتووه.