
In recent days, unknown individuals believed to be agents of the Iranian government have insulted the tomb of Kurdish singer Mohammad Mamli in the Mahabad cemetery.
This is not the first time that the tombs of Kurdish political and artistic figures have been insulted.
Artist Mohammad Mamli, who died in 1999, has more than 700 songs.


One of his children was executed by Iranian forces in the early days of the 1979 Islamic Revolution.
I have prepared a report on this:
Link to the report on Radio nawa:
بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌دی ماملێ سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن
نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا كێلی گۆڕی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ له شاری مهاباد شێوێنرا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سكاڵای یاساییان تۆمار كرد.
له‌و باره‌وه وریا ماملێ كوڕی محه‌مه‌دی ماملێ و وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ به نه‌وای راگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌م به‌هۆی شێواندنی كێلی گۆڕی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به فه‌رمی سكاڵای یاساییان تۆمار كردووه.
وتیشی، ئامانج له سكاڵاكه‌یان ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ، به‌ڵكو ته‌واوی گه‌لی كورد گوشارێك له‌سه‌ر به‌رپرسانی شاره‌كه دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری له دووباره بوونه‌وه رووداوی له‌و چه‌شنه و كردنه ئامانجی ماملێ و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی كورد بگرنه‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆباڵی ئه‌و رووداوه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كێ، وریا ماملێ وتی، “نایانه‌وێت فیشه‌ك به تاریكیه‌وه بنێن” و به بێ به‌ڵگه هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكه‌ن و گومانیشیان له كه‌س نییه، به‌ڵام هه‌ر كات به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت، ئه‌و كاته به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نن.
رونیشیكرده‌وه، هونه‌رمه‌ند ماملێ تا ئه‌و كاته‌ی له ژیاندا بووه زیانی بۆ كه‌س نه‌بووه و هه‌موو كات خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بووه و دوای مردنیشی به هه‌مان شێوه وه‌ك سامانێكی مه‌عنه‌وی و هێمایه‌كی نیشتمانی ماوه‌ته‌وه.
كردنه ئامانجی گۆڕی محه‌مه‌دی ماملێ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و چالاكوانانه‌وه سه‌ركۆنه‌كرا و داواكرا رێگه به دوباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه نه‌درێت و لێپێچینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی بكرێت.
محەمەد سەعید عەلی ناسراو بە محەمەدی ماملێ، ساڵی 1925 لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە مەهاباد تەواوکردووە، بەهۆی بنەماڵەکەیان بەهرەی دەنگخۆشییان هەبووە مامێ زوو چووه‌ته ناو بواری هونەرییەوە، شیعرەکانی وەفایی و گۆران و هەژار و هێمنی زۆر لاپەسەندبووە و کردوونی بەگۆرانی.
هونەرمەند محەمەدی ماملێ تا کۆتایی تەمەنی نزیکەی 700 گۆرانی وتووە، ساڵی 1999 لە تەمەنی 74 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
گۆڕی هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەدی ماملێ لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهابادە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەوادارنی ئەو هونەرمەندە لە زۆر ناوچەی کوردستانەوە کە دەچنە ئەو شارە سەردانی دەکەن.
پێشتریش گۆڕی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و وێژه‌یی و چه‌ند شوێنه‌وارێكی مێژوویی هه‌ر له شاری مه‌هاباد شێوێنرابوون.