
Annual statistics of human rights violations in Iranian Kurdistan
The Islamic Republic continues to violate human rights in Iranian Kurdistan, and according to the latest report by human rights activists, 70 Kurdish kolbars (border workers) were shot dead by Iranian military forces last year, and 44 Kurdish citizens were executed.
The Kurdistan Human Rights Association announced that 2 kolbers were killed and 11 were injured in December, bringing the number of Kurdish kolbers killed by Iranian forces in 2020 to 70 and 176 wounded.

According to the same statistics, in the last month of 2020, at least 7 Kurdish citizens were executed, and on this account, 44 Kurdish citizens were executed in Iran during the year.
The Kurdistan Human Rights Association also announced that at least 258 Kurdish activists had been arrested by Iranian security forces in 2020.
In December, the UN Human Rights Council and the European Union condemned human rights abuses in Iran.
my new report on NRT:
ساڵی رابردوو 70 كۆڵبه‌ر له رۆژهه‌ڵات كورژراون و 44 كه‌سیش له‌سێداره‌دراون
باری قورسی ژیان وایلێكردون له نێوان سنورهكاني دوو به‌شی نیشتمانه‌كه‌یان شان بده‌نه به‌ر كۆڵ و بارێكی قورس.
قورسی باره‌كه، سه‌ختی رێگاكه، سه‌رما و هه‌ره‌سی به‌فر و هه‌ڵدێر له‌لایه‌ك و ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانیش له‌لایه‌كی تر، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له سه‌ر نان دابنێن.
كوشتنی كۆڵبه‌ران مێژووه‌كه‌ی هێنده‌ی ته‌مه‌ن ئه‌و پیشه‌یه و ساڵانه ده‌یان كه‌س ده‌كوژرێن، بریندار و ته‌نانه‌ت كه‌مئه‌ندام ده‌بن.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له مانگی 12ی 2020دا لانیكه‌م دوو كۆڵبه‌ر كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران برینداربوون.
به‌م پێیه وه‌ك ئه‌و رێكخراوه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه، له‌ماوه‌ی ساڵی 2020دا 70 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 176 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
دیوێكی تری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستاندا هاتووه، له مانگی 12 ی ئه‌مساڵدا 7 هاوڵاتی كورد له سێداردراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له 2020دا سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه گه‌یشتوه‌ته 44 كه‌س.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانانهشی له كۆتا مانگی ساڵی 2020دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دهستبهسهردراون، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، 18 چالاكوانن و به‌وه‌ش كۆی ده‌ستگیركراوان له‌و ساڵه‌دا گه‌یشتوه‌ته 258 كه‌س.
به‌شێكی تری راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به ئاماری خۆكوشتنه‌وه هه‌یه و له‌و باره‌وه كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاندووه، به خۆكوشتنی 12 و ژن و 4 پیاو له مانگی 12 دا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له 12 مانگی 2020دا كۆتاییان به ژیانیان هێناوهگهیشتوهته 46 ژن و 38 پیاو.
قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانه و له‌و باره‌وه هاتووه، له ساڵی 2020دا هه‌شت هاوڵاتی به‌هۆی مینه‌وه كوژراون و 12 كه‌سیش برینداربوون.
به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكان و چاودێرانی رێكخراوه نێوهدهوڵهتیهكانی مافی مرۆڤ بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و ئامارانه به‌شێكی كه‌می پێشێلكارییهكانن.
هه‌ر له كۆتا مانگی ساڵی 2020دا ئه‌نجومه‌نی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا دوو بڕیارنامه‌یان له دژی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ركرد و ئاماژه‌یان به سه‌ركوتی به‌رهه‌ڵستكاران، گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان وه‌ك نمونه‌ی زه‌قی پێشێلكاری كردبوو.