Mohsen Fakhrizadeh

For four days now, Iranian security forces have launched a large-scale search operation in the city of Baneh in Kurdistan Province, arresting more than 20 people.
According to information received, Iranian security forces are seeking the arrest of six people accused of involvement in the murder of Iranian nuclear scientist Mohsen Fakhrizadeh.

baneh


According to reports, Iranian security forces showed photos of the six to the people of the border town of Baneh and asked for help in arresting them.
One of the photos is of an old man sitting in a wheelchair.
On november 27, Mohsen Fakhrizadeh was shot dead by unknown individuals near Tehran.
He was mentioned as one of the main figures in Iran’s nuclear program.
Iranian officials have said that Israel was involved in the assassination of the nuclear scientist.
In recent days, Iranian security officials have also said that they have obtained clues about Fakhrizadeh’s murder.
More than 20 citizens have been arrested in a search operation by Iranian security forces in Baneh, nine of whom have been identified.
Baneh is a border town that shares more than 100 kilometers of border with the Kurdistan Region, and Iranian security forces believe that the agents involved in the assassination of the nuclear scientist are trying to escape from the Baneh border to the Kurdistan Region, so more checkpoints in the border areas have became.


Iranian security forces have launched similar operations in the cities of Saqez and Marivan, but so far there have been no reports of arrests.

My report on NRT:

ئێران له‌ بانه‌ به‌دوای بكوژانی زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه‌ و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانێكه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌ زانای ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌ دوای شه‌ش كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن، كه‌ یه‌كێكیان پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی كه‌مئه‌ندامه‌.

له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له‌ 20 كه‌س له‌ بانه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ ناسنامه‌ی نۆ كه‌سیان زانراوه‌، كه‌ بریتین له‌ : سەرحەد ساڵحی، باقی مەحموودی، کازم خدری، ڕەحمان شادان، ساڵح ڕوستەمی، حوسێن خوومی، ئیبراهیم (شۆڕش) شوریایی، زانکۆ ڕەحمەتی و ڕێبوار سووری.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌رجه‌م رێگاكانی هاتوچۆی ئه‌و شاره‌یان خستوه‌ته‌ ژێر كۆنتڕۆڵ و چه‌ندین بازگه‌یان داناوه‌ و ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و پشكنینی چه‌ندین خانوو كردووه‌.

بانه‌ شارێكی سنوری رۆژهه‌ڵاته‌ و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی و له‌و رووه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م رێگاكانی سنور و رێگه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ بۆ باشوری كوردستان توندكراونه‌ته‌وه‌.

هاوكات باس له‌وه‌ده‌كرێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی بانه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ و داوای هاوكاریان كردووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش داواكراوه‌دا.

هه‌ر له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فون چه‌ند جارێك له‌ شاری بانه‌ پچڕاون.

جیا له‌ بانه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران له‌ شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوانیش هه‌ڵمه‌تی هاوشێوه‌یان ده‌ستپێكردووه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌و دوو شاره‌ش هاوسنورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی 27 ی تشرینی دووه‌م موحسین فه‌خریزاده‌  زانای ئه‌تۆمی ئێران له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ نزیك تاران كوژرا و ئێران راسته‌وخۆ ئیسرائیلی به‌ كوشتنی ناوبراو تۆمه‌تبار كرد.

به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئێران له‌ ماوه‌ی رابردوودا باسیان له‌وه‌كردبوو، كه‌ سه‌ره‌داوی كوژرانی فه‌خریزاده‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌ و چه‌ند كه‌سێكیشیان به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و دۆسیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.