The 2011 demonstration, which lasted 63 days and killed 10 protesters

Over the past decade, several people have taken to the streets in Iraqi Kurdistan to demand their basic rights.
In many cases, the protests were escalated into violence by security forces.
In my latest report, I have dealt with the most important protests of 2011, 2015, 2017, 2018, 2019 and the recent demonstrations.
More than 30 people have been killed and hundreds injured in protests over the past 10 years.

Although the KRG security forces have closed the NRT headquarters and stopped broadcasting this TV channel, we continue to broadcast news and reports online and on social media.

له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌رده‌وام جوڵه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بوونی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ 10 ساڵی دواییدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تاڕاده‌یك جیاواز له‌ 20 ساڵی رابردو بوون، هه‌م له‌ رووی شێواز و هه‌م له‌ رووی تێچووی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ یادگه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا چه‌سپاوه‌ زیاتر خۆپیشاندانه‌كانی 17 شوباتی 2011 و رۆژانی دواترن كه‌ نزیكه‌ی دوو مانگی خایاند.

خۆپیشاندانه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی و رۆژی 17 ی شوبات له‌سه‌ر بانگه‌وازی تۆڕی به‌رگری له‌ ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له‌ سه‌رای سلێمانی خۆپیشاندانێك به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ شۆڕشه‌كانی تونس و میسر و دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌ڕێوه‌چوو.

دواتر خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ رێپێوان به‌ره‌و شه‌قامی و مه‌وله‌وی و دواتر سالم و گۆڕدرا و له‌ سه‌ره‌تای شه‌قامی سالم گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پاسه‌وانه‌كانی لقی چواری پارتی هاته‌ ئاراوه‌ و خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر برینداربوون.

ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه‌ تا 19 ی نیسانی هه‌مان ساڵی خایاند و له‌ ئه‌نجامدا 9 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی تریش بریندرابوون.

ئێن ئاڕ تی كه‌ یه‌كه‌م په‌خشی خۆی به‌ روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌ستپێكرد، هه‌ر زوو به‌ سوتانی باره‌گاكه‌ی باجی ئه‌و رووماڵه‌ی دا.

چوار ساڵ دواتر و له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی و به‌ بنبه‌ستگه‌یشتنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی حزبه‌كان له‌ 8ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا جارێكی تر زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی گرته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندار و سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبه‌كانی به‌دواوه‌وه‌ بوو.

دواجار به‌ پاساوی رێگری له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ بۆ هه‌ولێر و پارتی له‌ 12 ی ئۆكتۆبه‌ردا رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی په‌رله‌مان بۆ پایته‌خت كرد و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ ئه‌و ده‌زگایه‌ په‌كخرا.

رۆژی 18 ی 12 ی 2017 خۆپیشاندان له‌ دژی خراپی دۆخی دارایی و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شێك له‌ ناوچه‌یكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ولێری گرته‌وه‌ و  ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین بینای حزبی و حكومی سوتێنران و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 130 كه‌سیش برینداربوون.

به‌درێژایی سێ ساڵی دواتر چه‌ندین گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدران.

جیاواز له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌، له‌ 26ی كانونی دووه‌می 2019 له‌ دژی شه‌هید بوونی چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا خۆپیشاندان له‌ ناحیه‌ی شێلادزێ له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ كۆمه‌ڵگای سیرێ و بنكه‌سه‌ربازییه‌كه‌یان سوتاند و له‌و خۆپیشاندانه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10كه‌سی تر برینداربوون و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی له‌ رۆژانی دواتر دا ده‌یان چالاكوانیان ده‌ستگیركرد.

Demonstrations in Duhok and attack on Turkish military base in protest of the death of 4 civilians in a Turkish air strike – 26-12-2019

له‌ مانگه‌كانی شوبات و ئابی 2020 دا به‌ ده‌ستپێشخه‌ری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ چه‌ند خۆپیشاندان گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی خراپی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی موچه‌ به‌ڕێوه‌چوون، كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پێشووتر هیچ توندوتیژییه‌كیان لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردووش كه‌ دیسان به‌ هۆی دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه‌ و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ بوون، سه‌ره‌تا سلێمانی و دواتر قه‌زا و ناحیه‌كانی تری گرته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامی توندوتیژیه‌كان لانیكه‌م شه‌ش كوژراو و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

خاڵی لێكچووی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و ده‌ ساڵه‌ بریتییه‌، له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر و زه‌نگ و بونه‌ قوربانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر، سوتاندنی باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان و هێرشكردنه‌ سه‌ر میدیاكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ئێن ئاڕ تی و تۆمه‌تباركردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی بۆ لاوازكردن و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.