In recent days, Mehdi Shoushtari, the Consul General of Iran in Sulaimaniyah, Iraq, has published an article in Kurdish on the websites of the Iraqi Kurdistan region.

The Iranian Consul General wrote his article entitled “State Terrorism, the Greatest Threat to Peace and the Establishment of the Region and the World.”

In my article, I proved with documents and statistics that the Islamic Republic of Iran is the biggest threat to world peace and security.

According to a recent report by the US State Department, in the last 40 years, Iranian security forces have carried out more than 360 terrorist attacks in 40 countries.

According to the same report, most of these terrorist acts in Iran have been carried out under the cover of diplomacy.

Also, according to statistics and activists and human rights organizations in Kurdistan, Iranian security forces have killed more than 200 Iranian Kurdish political activists in the same city of Sulaimaniyah.

In my article, I also mentioned Iran’s terrorist attacks in Latin America, Africa, East Asia and Europe.

I have also reminded that the interventions of the Iranian security forces in Syria, Yemen, Iraq, Lebanon and Palestine have caused the destruction of these countries and the displacement of several million people and the killing of hundreds of thousands of people.

My article was published on the most reputable websites in Kurdistan, namely NRT, Awene and Radio nawa.

This article angered the Iranian security forces and they threatened me again.

As in the past, these threats cannot stop me and expose the crimes of the Islamic Republic of Iran.

I am committed to telling the truth.

Article link in NRT

Article link in AWENE

Article link in Radionawa

کۆنسولەکەی ئێران لە سلێمانی و چەند بیرهێنانەوەیەکی سادە

محه‌مه‌د ئه‌مینی

کۆنسولی ئێران لە سلێمانی لە نوسینێکدا بە ناونیشانی “تیرۆریزمی حکومی، گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان”، کە بە زمانی کوردی لە چەند ماڵپەڕێکی کوردی بڵاویکردوەتەوە، بە ئاماژەدان بە کوژرانی موحسین فەخریزادە کاربەدەست لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی وڵاتەکەی، ئەو کردەوەیەی بە پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ناوبردوە.
کۆنسولەکەی ئێران داواشی لە وڵاتانی بانگەشەکاری مافەکانی مرۆڤ کردوە بە وتەی ئەو دەست لە دووفاقی هەڵبگرن و ئەو کردەوەیە سەرکۆنە بکەن.
ئەو قسانە و تەنانەت بڵاوکردنەوەشی بە کوردی مافێکی خۆیەتی وەک نوێنەرێکی ئێران بیکات، بەڵام پێویستە هەر بەو زمانە و بە ستانداردانەی خۆی لە نوسینەکەیدا باسی کردوون چەند راستییەکی بە بیر بهێنرێتەوە.
رۆژی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠، واتە هەمان ئەو رۆژەی کە فەخریزادە لە نزیک تاران کوژرا، لە بەلژیکا دانیشتنی دادگایی کردنی دیپلۆماتێکی پێشووی ئێران بەڕێوەچوو کە تۆمەتبارە بەوەی پلانی بۆ دانانی بۆمب لە گردبوونەوەیەکی موجاهیدینی خەلق  لە نزیک پاریس داناوە.
هەر لەو ئەوروپایە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو چەندین سەرکردە و کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەتایبەتی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانەوە تیرۆر کران، لەوانە هەردوو سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دکتۆر قاسملۆ و دکتۆر شەرەفکەندی، کە بە دیاریکراوی لە دۆسیەی میکۆنوسدا بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدکردنی شەرەفکەندی بە روونی ئۆباڵی ئەو تیرۆرە درایە پاڵ بەرپرسانی هەرەباڵای ئێران.
دوور نەچین و هەر لە لە سلێمانی، ئەو شارەی کە ئەو تیایدا وەک کۆنسول ئەرکدارە بەدرێژایی ٣٠ ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەڵستکاری کوردی رۆژهەڵات لەلایەن هێزەکانی ئێران و دەستوپێوەندەکانیانەوە تیرۆر کران.
هەر لە نوسینەکەیدا کۆنسولی ئێران باسی لە پەرۆشی خۆی بۆ ئاسایش و ئاشتی کردوەتەوە، بەڵام لەو پەڕی دونیاوە لە ئەرژەنتین لە ئەمریکای لاتین تا ئەفریقا و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا جێپەنجەی حکومەتی تاران لە کردەوەی تیرۆریستی، تۆقاندن و تەقینەوە و رفاندن دیارەبەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی چل ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ٤٠ وڵاتدا زیاتر لە ٣٦٠ کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە، بەشێکی زۆری کردەوەکانیش لە لایەن ئەو کەسانەوە دەکرێن کە لە ژێر پەردەی کاری دیپلۆماسی و پارێزبەندیدا کە یاسا نێودەوڵەتیەکان پێیان بەخشیون، ئەو تاوانانە دەکەن.
وێرانەکانی سوریا ، یەمەن، عێراق، لوبنان و فەلەستینیش شایەتی ئەوە دەدەن ئێران و پاسدارەکانی بەوێدا تێپەڕیون و بە دەیان و سەدان هەزار کەس بوونە قوربانی و بە ملیۆنانیش ئاوارەی دەستی شەڕانگێزیەکانی تارانن.