
Report on human rights violations in November
According to a monthly report on human rights abuses in Iranian Kurdistan, a Kurdish citizen was killed and 10 border workers were killed and 11 others wounded by Iranian forces in November .
The Kurdistan Human Rights Association announced last month that 27 Kurdish men and five women political activists had been detained by Iranian security forces.
Since the beginning of this year, 68 border workers have been killed and 165 others injured, and 240 political and civil activists have been arrested.
My report on NRT
هاتنی وه‌رزی سه‌رماش نه‌بوه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان روو له ناوچه سه‌خت و ئه‌سته‌مه سنوریه‌كان ده‌كه‌ن.
دژواری كه‌ش و هه‌وا و رێگاكان له چاو ته‌قه و ده‌ستڕێژی گوله هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران مه‌ترسیان كه‌متره.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان مانگی رابردوو نۆ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد و هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه 68 كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كوژراون و 165 كه‌سی تریش برینداربوون، كه زۆرینه‌یان به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران پێكراون.
به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد و ئاماژه به‌وه‌كراوه، له مانگی تشرینی دووه‌مدا 33 چالاكوان راپێچی گرتووخانه كراون، كه پێنج ژنه چالاكوانیشیان تێدایه.
ئه‌و رێكخراوه‌یه باسی له‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، 240 چالاكوانی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانیش له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له مانگی رابردوودا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه‌یان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 37 كورد له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌دراون.
بڕگه‌یه‌كی تری راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان تایبه‌ته به خۆكوشتن و له‌و رووه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، كه له مانگی 11 دا هه‌شت هاوڵاتی كورد كۆتاییان به ژیانیان هێناوه، كه پێكهاتوون له سێ پیاو و پێنج كچی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ.
به‌م پێیه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 66 كه‌س كه له 34 ژن و 32 پیاو پێكهاتوون له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه.
له‌كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستاندا هاتووه، كه له مانگی رابردوودا دوو هاوڵاتی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون و دوو هاوڵاتیش برینداربوون، به‌مه‌ش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت كه‌س به هۆی مینه‌وه له‌و به‌شه‌ی كوردستان كوژراون و 11 كه‌سیش برینداربوون.
My report on Radio Nawa: