On Friday, November 27, Mohsen Fakhrizadeh, an Iranian nuclear scientist, was assassinated in Tehran. Iranian officials attribute the killing to Israel, but Israel has remained silent so far.
In this article, I have tried to address this event and similar attacks in the past 10 years from the perspective of the weakness and gap of the Iranian security forces and the depth of the Israeli Mossad influence in Iran.
Although Iran’s security forces and intelligence services continue to crack down on domestic dissent, the events of the past 10 years, the killing of five nuclear scientists and several explosions at nuclear facilities and the killing of a second al-Qaeda operative in Iran, proved that the country’s security forces They are helpless against Israel and Mossad.

كه‌لێنی ئه‌منی ئێران و دامه‌زراندنی ڤی ئای پی ئیسرائیل
كه‌ڵبه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ئه‌گه‌ر هێشتاش بۆ گیانی نه‌یاران و به‌رهه‌ڵستكاری ناخۆ تیژه‌، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر كلۆربوونی به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.


كردنه‌ ئامانجی موحسین فه‌خری زاده‌ سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌ویش له‌ نزیك پایته‌خته‌كه‌ی و له‌ بن گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ جیا له‌ هه‌موو خوێندنه‌وه‌كان، دوو دیوی راستیه‌كی نیشاندا.
یه‌كه‌م، به‌دانپیانانی به‌شێك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێرانی درز و كه‌لێنی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌ ناو سیسته‌می هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌ و چه‌ندین جار له‌وێوه‌ زه‌بری گورچكبڕیان به‌ركه‌وتووه‌ و دیوی دووه‌میش تۆكمه‌یی و به‌هێزی رێكخستنی هه‌واڵگری ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ قوڵایی ئێران.


موساد كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان داده‌نرێت، ته‌ونێكی به‌رینی له‌ تۆڕ و شانه‌ی سیخۆڕی به‌ جیهان و ناوچه‌كه‌دا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، شه‌ڕێكی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ دژی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات، چ له‌ رووی ده‌رونیه‌وه‌، چ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو توانسته‌كان ده‌قۆزێته‌وه‌، هه‌ر له‌ رێگه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران و وڵاتانی نه‌یاری تاران، تا راكێشانی كارمه‌ندانی ده‌زگا سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران.
ئه‌گه‌ر رۆژانێك له‌ رێگه‌ی رادیۆیه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی ئاراسته‌كردنی رای گشتیی ئێران ده‌دا و ته‌نانه‌ت وه‌ك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌م ساڵانه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌، شه‌پۆله‌كانی تا ژووره‌كه‌ی خومه‌ینیش ده‌چوو، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی سۆشیال میدیا ئه‌و گۆڕه‌پانه‌شی خستوه‌ته‌ خزمه‌ت شه‌ڕه‌كه‌ی.


چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئیسرائیل له‌ ژێر ناوی “دامه‌زراندنی ڤی ئای پی” له‌ رێگه‌ی پاڵنه‌ری موچه‌ی باش هه‌وڵی راكێشانی كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كانی ئێران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ده‌ستبه‌كاربن.


ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی زه‌بر و ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ئیسرائیلی به‌ ئه‌نجامدانیان تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستخستنی هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له‌به‌رچاو بگرین، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌و دان بۆ رۆكردنه‌ زۆر كارمه‌ندی ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌ پیر ئه‌و بانگه‌وازه‌وه‌ چوون.


گرنگترین ئه‌و كرده‌وه‌ و هێرشانه‌ی له‌ ده‌ ساڵی رابردوودا له‌ قوڵایی ئێران ئه‌نجامدراون و ئیسرائیل به‌ ئه‌نجامدانیان تۆمه‌تبار كراوه‌:

له‌ نێوان 2009 بۆ 2012 پێنج كاراكته‌ری كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كرانه‌ ئامانج، كه‌ چواریان به‌ناوه‌كانی مه‌جید شه‌هریاری، مسته‌فا ئه‌حمه‌دی ره‌وشه‌ن، مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی و داریوش ره‌زایی نه‌ژاد كوژران و فه‌ره‌یدون عه‌باسی سه‌رۆكی پێشووی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیش رزگاری بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای موشه‌كی سوپای پاسداران له‌ مه‌لارد له‌ ساڵی 2011 و كوژرانی حه‌سه‌ن تێهرانی موقه‌ده‌م كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێران.
15 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ پیترۆكیمیاییه‌كانی ئێران له‌ نێوان مارس و ئاگوستی ساڵی 2016، كه‌ دواتر ئاماژه‌ به‌ رۆڵی ئیسرائیل كرا له‌و رووداوانه‌.
دوو هێرشی به‌ربڵاوی سایبری بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له‌ 2010 و 2017.
ساڵی 2018 ئیسرائیل ئاشكرای كرد، 55 هه‌زار لاپه‌ڕه‌ و 55 هه‌زار فایل دیجیتاڵی له‌ 183 سی دی دا ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ زانیاری نهێنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
ساڵی 2020 هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانیه‌وه‌ به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی زیاتر په‌رده‌ له‌سه‌ر كه‌لێن و بۆشایی ده‌زگای هه‌وواڵگری ئێران هه‌ڵدرایه‌وه‌، رووداوێك كه‌ باس له‌وه‌ده‌كرا له‌وه‌شدا ئیسرائیل هاوكاری ئه‌مریكای كردووه‌.
زنجیره‌ی ته‌قینه‌وه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هاوینی ئه‌مساڵ له‌ دامه‌زراوه‌ موشه‌كی و ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران (پارچین و نه‌ته‌نز) و پاڵاوگه‌ و وێستگه‌كانی كاره‌با و چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئێران و زیاتر ده‌سته‌وه‌ستان بوونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل نیشاندا كه‌ له‌سه‌رجه‌میان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ تۆمه‌تباریان ده‌كرد.
هه‌ر له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا هه‌واڵی كوژرانی باوك و كچێك له‌ تاران بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك لوبنانی ناسێنران، به‌ڵام چه‌ند مانگ دواتر میدیای ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌بومحه‌مه‌د میسری كه‌سی دووه‌می قاعیده‌ و كچه‌كه‌ی بوون و به‌ هاوكاری ئه‌مریكا و له‌لایه‌ن موساده‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.