PEN International is alarmed at the reported arrest earlier 20 November, of three members of its Kurdish PEN Centre in Diyarbakir, south east Turkey.

Kurdish PEN members Mehmet ÜRSELENDİ (Kurdish PEN Member), Sultan MERCEN (Kurdish PEN Board Member) and Herdem TATLISOY (Kurdish PEN Board Member) were arrested alongside over 70 other people, many of whom are lawyers active in the defense of human rights, as well as civil society activists and politicians. They are being investigated for their alleged involvement in the Democratic Society Organisation, an umbrella organization representing pro-Kurdish NGOs, civil society organisations and political parties. They face charges of “establishing organizations in favour of an illegal organisation”, an offence often used to arrest human rights defenders in Turkey.

PEN International is deeply concerned that arrests of Ürselendi, Mercen and Tatlısoy and others detained alongside them is an attempt to silence criticism and to curtail the rights to freedom of expression and association.

پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی: سێ ئه‌ندامی كوردمان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون

نه‌وا
رێكخراوی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانی خۆی له‌ ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندامی كوردی رێكخراوه‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ربڕی.
پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د ئورسه‌له‌ندی، سوڵتان مه‌رجان و هه‌رده‌م تاتڵیسوی ئه‌ندامانی پێنی كوردی سه‌ر به‌ پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییان ده‌ستگیركردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، حكومه‌تی توركیا به‌ بیانووی ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی نایاسایی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی پێن و ده‌یان كه‌سی تریان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ رابردووشدا به‌ هه‌مان پاساو چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤی ده‌ستگیركردووه‌.
پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌ هه‌وڵێك بۆ زیاتر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین سه‌ركوتی ره‌خنه‌گران ناوبردوه‌.
رۆژی هه‌ینی داواكاری گشتیی توركیا فه‌رمانی گرتنی بۆ 101 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) ده‌ركردو له‌و چوارچێوه‌دا زیتر له‌ 70 كه‌س كه‌ 24 كه‌سیان پارێزه‌رن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی كورد ده‌ستگیركران.