I dedicated my latest report on NRT to the Iranian Kurdish Women’s Campaign to Reclaim Their Identity.
In a new campaign, these women activists are trying to equalize the rights of men, including the names of the fathers and the names of the mothers.
Earlier in Afghanistan, a similar company called Where is My Name was successful.
In Iraqi Kurdistan, a similar campaign is underway under the name My Name is My Mother’s Name.
My report on this:

شوناسی ژنان وه‌رده‌گرینه‌وه‌.. ئه‌مه‌ ناوی كه‌مپینێكی ژنانی كورده‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناساندن و پێناسه‌ی كه‌سه‌كان ناوی دایكیش ره‌چاو بكرێت.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ باسی لێده‌كه‌ن هه‌وڵێكه‌ بۆ چه‌سپاندنی یه‌كسانی ره‌گه‌زی و گێڕانه‌وه‌ی مافێكی زه‌وتكراوه‌ بۆ ژنان.
كه‌مپینه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راگه‌یه‌نراوه‌ و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش به‌شداربووانی ناوی دایكیان و دواتر ناوی باوكیان وه‌ك پاشگری ناوه‌كه‌یان زیاد كردووه‌.
ته‌نها ژنان نین كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌، به‌ڵكوو هه‌ندێك له‌ پیاوانیش به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بوون و له‌ ئیكاونته‌كانیان ناوی دایكیان كردووه‌ به‌ پاشگری ناوه‌كه‌یان.
كه‌مپینه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌شێك له‌ چالاكوانانی باشوری كوردستانیش به‌شدارن تێیدا.
له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران نازناوی خێزانی له‌دوای ناوه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت و له‌هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ به‌ ناوی دایك نادرێت.
هه‌ڵسوڕاوانی كه‌مپینه‌كه‌ خوازیارن تا ئه‌و جێیه‌ په‌ره‌ به‌ هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌ یاسا ئه‌و داوایه‌یان بچه‌سپێنرێت.
له‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌ ماوه‌كانی رابردوودا كه‌مپینێكی هاوشێوه‌ له‌ ژێر ناوی ناوی من ناوی دایكمه‌ راگه‌یه‌نرا.
رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئامانجیانه‌ ناوی دایك و شوناسی دایك له‌گه‌ڵ ناو و ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌ بێت، جیا له‌وه‌ش، بۆ ئه‌و منداڵانه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ یان هه‌ر هۆكارێكی تره‌وه‌ باوكیان نادیاره‌، ناوی دایكیان له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یان بێت و بۆ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یاسا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.
ساڵی 2017 و سه‌دان كیلۆمه‌تر دورتر له‌ كوردستان كه‌مپینی كوا ناوه‌كه‌م له‌ ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ وڵاتێك كه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك ناوی ژنان نه‌ك هه‌ر له‌ ناسنامه‌ ئاماژه‌ی پێنادرێت، به‌ڵكوو پیاوانیش به‌ هه‌موو جۆرێك ده‌یشارنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كانیشیان و زانینی ناوی خوشك و دایكیان له‌ لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه‌ به‌ نه‌نگی و عه‌یبه‌ی گه‌وره‌ داده‌نێن.
دوای سێ ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام كه‌مپینه‌كه‌ سه‌ركه‌وت و له‌ رێگه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتیه‌وه‌ بڕیاره‌ له‌مه‌ودوا ناوی ژنانی ئه‌فغانیش له‌ ناسنامه‌ی منداڵ و هاوسه‌ره‌كانیان ئاماژه‌ی پێبدرێت.
ئێستا كه‌ له‌ كوردستانیش هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئاخۆ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قه‌تیس ده‌مێنێت؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش له‌ توانای فراوانبوون و دروستكردنی فشاره‌ له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار، كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت..