In the past few days, following the ambush of the forces of Hamzeh Seyed Al-Shohada base of the Revolutionary Guards in the villages around Kamyaran and Marivan in Kurdistan province, a fierce clash took place between these forces and members of the Kurdistan Free Life Party (PJAK), which resulted in the death of three members and the arrest of one. It has injured its limbs.
The public relations of Hamzeh Seyyed al-Shohada camp officially confirmed the occurrence of two clashes yesterday by issuing statements.
According to the Kurdistan Human Rights Network, on Sunday, October 11th, the forces of Hamzeh Seyed Al-Shohada base of the Revolutionary Guards surrounded a group of PJAK members around the village of “Selsi” in Marivan, and a fierce clash between these forces resulted in the death of two PJAK members. A young PJAK member has also been arrested by IRGC forces after being wounded.
The Revolutionary Guards forces transferred the bodies of these two PJAK members to the Marivan Corps and transferred another wounded member to the Revolutionary Guards’ Shahramfar Detention Center in Sanandaj with strict security measures.


A number of locals reported that the female guerrilla had been severely beaten after her arrest. He is said to have been shot in the leg. The identity of this PJAK member is still unknown and according to similar cases before, there is a risk that he will be tortured by the Iranian military-security forces.
After the clash, Revolutionary Guards forces shelled the heights and forests around the site of the clash, which set part of the forest on fire.
Also, according to another report, on the evening of Wednesday, October 30, a group of PJAK forces ambushed the Revolutionary Guards around the village of Tilhako in Kamyaran, killing a member of the party named Daniel Dosti.
It is said that the Marivan Intelligence Service prevented the funeral of this PJAK member from taking place in Marivan and threatened to arrest his family members.

my report on radio nawa:

رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. شه‌ڕی قورس له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و سوپای پاسداران هاته‌ئاراوه‌

https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=41145

نه‌وا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی نزیك مه‌ریوان و كامیارانی سه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌ تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پارتی ژانی ئازادی كوردستان (پژاك) و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ نزیك گوندی سه‌ڵه‌سی مه‌ریوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پژاكیان داوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ گه‌ریلا شه‌هید بوون و گه‌ریلایه‌كیش به‌ برینداری به‌ دیل گیراوه‌.
ئه‌و رێكخراوه‌ داكۆكیكاره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌زاری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌و گه‌ریلایه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ برینداری ده‌ستگیركراوه‌ له‌لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ به‌رلێدان و ئه‌شكه‌نجه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ رۆژانی رابردووشدا له‌ نزیك گوندی تیله‌كۆی كامیاران شه‌ڕ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌و شه‌ڕه‌شدا گه‌ریلایه‌كی پژاك به‌ ناوی دانیا دۆستی شه‌هید بووه‌، كه‌ خه‌ڵكی مه‌ریوانه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگرییان كردووه‌ پرسه‌ بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ دابنرێت.
تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی زیانه‌كانی سوپای پاسداران له‌و شه‌ڕانه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌گه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران ته‌نها هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی پشتڕاست كردۆته‌وه‌.
پژاك ساڵی 2004 دامه‌زراوه‌ و به‌ درێژایی 16 ساڵی رابردوو چه‌ندین پێكدادانی قورس له‌ نێوان گه‌ریلاكانی ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵات و سوپای پاسداران هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.
دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستاش هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپای پاسداران به‌ ئار پی جی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان له‌ نزیك مه‌هاباد كردۆته‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ و سێ گه‌ریلای پژاك شه‌هیدبوون، به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ پشتڕاست ناكاته‌وه‌ و ته‌نها رایگه‌یاندووه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیمێكی گه‌ریلاكانیان له‌و ناوچه‌یه‌ پچڕاوه‌.