Mohammed Amini

Mr. Salim Haghighi, who was sentenced to death in 1994 on charges of political activity, was not executed on the day of his execution because he was 16 years old and was later released from prison.
After his release from prison, he came to Iraqi Kurdistan, but was once again stabbed by terrorists affiliated with the Islamic Republic of Iran in the city of Rania, and miraculously escaped.
After 25 years, he writes his memoirs.
I had a conversation with him that was broadcast on NAWA Radio

محه‌مه‌د ئه‌مینی

دووجار لە خاچ درا، بەڵام مایەوە تا زۆر شتمان بۆ بگێڕێتەوە
هێشتا نە جیهانی جوان ناسیبوو، نە تامی ژیانی كردبوو، سەدان خەون و ئاواتی بەدینەهاتووی هەبوو، بەرەبەیانێك بەرەو پەتی سێدارە برا، بە بەرچاویەوە چەند كەسی تر لەسێدارەدران، هەموو ژیانی كورتی خۆی هاتە پێش چاو، هەستی بە گوشینی پەتەكە لەسەر ملی دەكرد، بەڵام تەنها لەبەر تەمەنی كەمی كە نەگەیشتبووە تەمەنی یاسایی، جێبەجێكردنی سزاكەی دواخرا.
ئەو كە بە مێرمنداڵی تێكەڵ كاری سیاسی بوو، بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە حزبێكی بەرهەڵستكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو، پاش ماوەیەك لە رزگاربوونی لە سزای لەسێدارەدان ئازادكرا، جارێكی تر روودەكاتەوە هەمان حزب، بەڵام لەبری ئامێز و رێز بەرەوڕووی پلار و ئازار دەبێتەوە و بە دڵێكی پڕ خەم و بە گیرفانی بەتاڵ و بێ هیچ ناسیاو و پشت و پەنایەك و بێ هیچ پێناسێك روودەكاتە هەولێر.
شەوان لەگەڵ سێ ئاژەڵ كە ئەو پێیان دەڵێ هاوڕێ، لە كەلاوەدا رۆژدەكاتەوە و بە رۆژ لە رێی وێنەكێشانەوە بەشی مەمرە و مەژی پەیدا دەكات.
جارێكی تر بەدوای دەلاقەیەكدا بۆ دەربازبوون لەو دۆخە و دۆزینەوەی كار روودەكاتە رانیە.. كاتی شەڕی ناوخۆیەوە و جیا لە شەڕ و نائارامی و كوشت و بڕ، مەكینەی تیرۆری كۆماری ئیسلامی بۆ راوكردنی بەرهەڵستكارانی لەو پەڕی جوڵەدایە، ئەمیش دەبێتە قوربانی یەكێك لەو كرێگرتانەی ئێران كە لە پێناو مشتێ پارەدا لەشی چەقۆ ئاژن دەكات، تا سەرەمەرگ دەچێت و هەندێك پێیان وایە مردووە، بەڵام ئەمجارەش خۆی نادات بەدەست مەرگەوە.
ئێستا و پاش چارەكە سەدەیەك لە چەند بەشێكدا بیرەوەریەكانی نوسیوە، بە زمانێكی پاراو و گێڕانەوەیەكی ورد و لێزانانە و بەنیازە بیكاتە كتێبێك.
ئەمە بەسەرهاتی سەلیم حەقیقیە، نوسەر و وەرگێڕێك كە دوای ئەو هەموو چەرمەسەریە مانەوەی كردوەتە پەیامێك بۆ خۆڕاگری، چۆك دانەدان، پشوودرێژی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان.
هیوادارم هاوكات لەگەڵ نوسینەوەی تەواوی بیرەوەریەكانی بە كوردی بیر لەوشە بكاتەوە چ خۆی چ لە ژێر چاودێری خۆی كتێبەكە بە زمانی ئینگلیسیش بڵاوبكرێتەوە، تا وەك “هیچ دۆستێك جگە لە چیاكان”ی بێهروز بوچانی بەختی ئەوەی هەبێت بڕژێتە وێژەی جیهانییەوە.

محمد امینی