محەمەد ئەمینی
“نخست وزیر ترکیه تدریس زبان کردی را در آن کشور ئازاد کرد” واته “سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا رێگه‌ی له‌به‌رده‌م وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له وڵاته‌که‌ی کرده‌وه” ئه‌مه ده‌قی کورته نامه‌یه‌ک بووه که له رۆژانی رابردوودا بۆ زۆر که‌س له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نێردراوه.
خۆم وای بۆ ده‌چم کاری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌سته‌خوشکه‌که‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی واته”جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح ” بێت که سه‌ربه ئیخوانن و مه‌یلێکی زۆریان به‌ره‌و لای پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌یه.
کارم به‌وه نیه ناوه‌رۆکی ئه‌و کورته‌نامه‌یه به دوو باردا چه‌واشه کراوه ، یه‌که‌میان رێگه به وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی بژارده (اختیاری) دراوه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی وتراوه (خوێندنی زمانی کوردی ئازاد)نه‌کراوه! -ئه‌مه‌ش هیچ فه‌رقێکی نیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڵێین سه‌رۆک وه‌زیرانی بورکینافاسۆ رێگه‌ی به وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی داوه به شێوه‌یه‌کی بژارده بۆ کۆمه‌ڵه په‌نابه‌رێکی ئه‌و وڵاته!
دووه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا خێری به‌که‌س نه‌کردوه مافێکی زه‌وت کراوی خۆمانی بۆ خۆمان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه-مافێک که بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ک خوێن و ئاره‌قی بۆ رژاوه و به هه‌زاران جه‌رگی بۆ هه‌ڵقرچاوه و به ملیۆنان که‌س -که‌م و زۆر- قوربانیان بۆ داوه.
زۆرتر ده‌مهه‌وێ تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی که له دونیای کۆن و نوێ‌دا ئه‌گه‌ر ئامێره‌کانی سازکردنی رای گشتیت به‌ده‌سته‌وه بوو – به‌تایبه‌تی راگه‌یاندن- ده‌توانی خوێڕی و رێوی بکه‌یته پیاو چاک و شێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه… ئه‌گه‌ر مرۆڤ هێنده‌ی سه‌ره‌ده‌رزیه‌ک ئه‌خلاقی هه‌بێت کورتهنامهیهکیش دهنێرێک که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا کۆمه‌ڵکوژی و کیمیاباران ده‌کات، له سه‌روی 8 هه‌زار که‌س سیاسه‌تمه‌دار و چالاکوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو راپێچی گرتووخانهدهکات، به خوێنی سۆلینهکان رۆژی ره‌مه‌زان ده‌شکێنێت!
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا مدیای به چه‌واشه‌کاری راهاتووی تورکیا وته‌یه‌ک له‌یلا زانای به‌مشێوه‌یه کلک و گوێ بڕاو بڵاو کردبوه “ئه‌ردۆغان ده‌توانێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات” به‌مه‌ش میدیا و حوکمڕانانی تورکیا له خۆشیان گه‌زێک زاریان کردوه ، به ئه‌ردۆغانیشه‌وه که له فڕۆکه‌خانه به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و مه‌کزیک بکه‌وێته رێ وتبووی:” ئه‌و وته‌یه‌ی به‌ڕێز زانا به‌رهه‌می ئه‌زمونی سیاسی دوور و درێژی ئه‌وه و که‌نگێ داوا بکات ده‌توانم له‌گه‌ڵی دانیشم”.
ئێمه‌ش ده‌زانین سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ست بوونیان به دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی کورد به نیازپاکیه‌وه چه‌ندی ده‌ستپێشخه‌ری له‌و چه‌شنه‌یان کردوه و به‌ره‌وپیری هه‌ر تروسکایه‌ک رۆیشتوون که هێمایه‌ک بووه له سه‌ر خواستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر کردن.
دڵنیام که خاتونی تێکۆشه‌ری کورد له‌یلا زانا به پێی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی باش د‌رکی به‌وه کردوه که ئه‌ردۆغان نهدهیههوێت و نه‌ده‌شتوانێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات ئه‌گه‌ری له‌و وتووێژه رۆژنامه‌وانیه‌دا وتویه‌تی”ده‌توانێت و نایهه‌وێت” که دوواتر به‌شی دووه‌میان لێسڕیوهتهوه!! ته‌نیا بۆ ئه‌وه بووه که بۆ جاری سه‌ده‌م نیازپاکی لایه‌نی کورد بسه‌لمێنێت ،ئه‌گینا دڵنیام سه‌ره‌ده‌رزیه‌ک متمانه‌ی به ئه‌ردۆغان نیه.
یاریه‌کی مه‌ترسیدار که له‌ئارادایه و زیاتر لایه‌نه‌کانی ده‌رده‌که‌ون و زیاتر ئامانجه شاراوه‌کانی سیاسه‌تی ئاکه‌په ده‌خه‌نه‌روو بریتیه له په‌رت کردن و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له ناو ریزه‌کانی تێکۆشانی باکور.ئه‌مه‌ش پێویستی به وریایی و وردبینی زۆری ده‌سته‌بژێری سیاسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان هه‌یه.
گرتنی زیاتر له 8 هه‌زار هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی، هاوکات گۆشه‌گیرکردنی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و تێکۆشانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 11 مانگ، که‌سێک که زۆرجار پێشوه‌خته ئه‌و پیلانانه‌ی ده‌خوێنده‌وه و مشوری لێدهخواردن ، هاوکات هێرشی سه‌ربازی و زه‌ختی به‌ربڵاوی دیپلۆماسی له سه‌ر لایه‌نی چه‌کداری تێکۆشانه‌که له ئاستی هه‌رێمی و جیهانی- هه‌ر له راگرتنی په‌خشی رۆژ تی ڤیه‌وه تا گرتنی چالاکوانانی کورد له هه‌ندێک وڵاتی ئه‌وروپایی و گوشار بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی هه‌واڵگری و سه‌ربازی و …
ئه‌مه‌ش به کورتی پێی ده‌وترێت راگه‌یاندنی شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه.
له‌م نێوه‌دا رێگه‌دان به فێربوونی زمانی کوردی ئه‌ویش به رێگای وانه‌ی بژارده و هه‌ندێک دانوسان له گه‌ڵ پارتی گه‌لی کۆماری و لێدوانی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی تورکیا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری و دانوسان له گه‌ڵ په‌که‌که ته‌نیا به‌لارێدا بردنی رای گشتی و درز خستنه ناو ریزه‌کانی ئه‌و تێکۆشانه‌یه و ئامانجی سه‌رخستنی ئه‌و شه‌ڕه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په و ئه‌و سه‌رمایه جیهانیه‌ی له پشتیه‌وه‌یه‌تی و ئه‌و پاڵپشته‌ی به رێگای راگه‌یاندنه‌وه بۆی کۆکراوه‌ته‌وه و به‌شێکه له پڕۆژه‌یه‌کی گشتگیرتر، بۆ کورد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێیه: ئه‌وه‌ی به سی ساڵه شه‌ڕ سالاره‌کان بۆیان نه‌کراوه ئه‌و پێکی بهێنێت و له خه‌نجه‌ری سوپا کارامه‌تر به کڵۆ شه‌کر کورد بخنکێنێت، ئه‌ویش به ناوی رزگاریده‌ر و پیاوی چاره‌سه‌ریه‌وه!