A ship with 61 passengers, who were asylum seekers from several Middle Eastern countries, sank 200 km off the coast of Italy, 11 people were saved, 8 of them are Kurds (Iraqi and Iranian). The bodies of 12 people have been found and 38 people are still missing.
It is said that 35 crew members of this ship were Kurds, the rest were from Syria, Afghanistan, Iraq and Bangladesh.
On Monday, June 10, the mentioned ship left Bodrum port in Turkey for Italy. On Thursday, contact with this ship was cut off, and on Monday, June 17, it was found that the ship had sunk.
The names of some survivors who are Kurds:
Mojdeh Omar from Erbil
Miran Qadir son of Mojde
Majdeh’s niece named Mary
Larin Riboar is Majdeh’s niece
Naser Ramadani from Bukan
Ako Ghazizade from Mahabad
Rouya Mohi Aldini
A Kurdish citizen from Urmia named Wafa

هەشت کۆچبەری کورد رزگاریان بوو.. دوایین زانیاری لەبارەی بەلەمە نقومبووەکەی ئیتالیا

بۆهێنانەدی ژیانێکی باشتر و پارێزراوتر، ملی رێگای پڕ مەترسی کۆچیان گرتەبەر، بەڵام بەلەمەکەیان نقوم بوو و نەک هەر خەونەکەیان، بەڵکوو ژیانیشیان ژاکا..

 ئەمە بەسەرهاتی ٦١ کۆچبەری نایاساییە کە بەلەمەکەیان لە ٢٠٠ کیلۆمەتری کەناراوەکانی کالابریای ئیتالیا تێکشکا. نزیکەی نیوەی سەرنشینانی ئەو بەلەمە کوردبوون، هەندێکیان رزگارکراون و ئەوانیتر بێسەروشوێنن.

بەلەمەکە دوو شەممەی رابردوو لە بەندەری بۆدرومی تورکیاوە کەوتبووەڕێ، لە رۆژی پێنج شەممە ١٣ی مانگەوە لە سنووری دەریای ئیتالیا پەیوەندی پچڕابوو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیا دەرکەوت بەلەمەکە نوقم بووە.

رۆژی دووشەممە ١٧ مانگ راگەیەندرا کە توانراوە بە شێوەیەکی پەرجو ئاسا ١١ کەس رزگار بکرێن و ١٢ تەرمی دۆزراونەتەوە و تائێستا ٣٨ کەس بێسەروشوێنن.

باس لەوەدەکرێت نزیکەی ٣٥ سەرنشینی بەلەمەکە کورد بوون، خەڵکی باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچبەرەکانی دیکەش خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان، سوریا، بەنگلادیش و ئێران بوون.

بە وتەی کۆنسیتا جیۆفری سەرۆکی رێکخراوی رێد کروس لە شاری کالابریای ئیتالیا یەکێک لە رزگاربووان باسی لەوەکردووە کە ماتۆڕی بەلەمەکەیان گڕی گرتووە و دواتر تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە بە خێرایی بەلەمەکە پر بووە لە ئاو و نوقم بووە.

مژدە عومەر کە خەڵکی هەولێرە چانسی مانەوە لە ژیانی هەبووە، پەیوەندی بە کەسوکاریەوە کردووە و پێی راگەیاندوون، خوی و منداڵێکی و خوشکەزایەکی ڕزگاریان بووە و ٣ منداڵی خۆی لە گەڵ هاوژینەکەی تائێستا بێسەروشوێنن.

بە وتەی مژدە  لە خێزانی ڕێبوار کەمال کە خەڵکی خۆشناوەتی هەولێرن  تەنها منداڵێکیان ڕزگاری بووە بە ناوی لارین ڕێبوار کەمال.

ناوی بەشێک لە رزگابووان کە کوردن:

مژدە عۆمەر خەڵکی هەولێر

میران قادر کوری مژدە

خوشکەزای مژدە ناوی ماری

لارین ریبوار خوشکەزای مژدە

ناسر رەمەزانی خەڵکی بۆکان

ئاکۆ قازی زادە خەڵکی مهاباد

رویا محی الدینی

کەسێک بە ناوی وەفا خەڵکی ورمێ

هەروەها کچێکیش بەناوی حەدیس تا ئیتالیا لە ژیاندا مابوو، بەڵام دواتر کۆچی دوایی کرد.

بەهۆکاری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ساڵانە دەیان هەزار کەس لە وڵاتانی ناسەقامگیری وەک عێراق، سوریا، ئێران، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەوە، رێگەی کۆچ دەگرنەبەر و لە رێگەی دەریا و وشکانی هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە ئەوروپا و زۆر جار بەلەمی کۆچبەر لە دەریاکانی نێوان تورکیا و یۆنان یاخود نێوان یۆنان و ئیتالیا نوقم دەبن و سەرنشینانی کە دۆزینەوەی هەلی ژیانێکی ئاسودە زێد و نیشتمانی خۆیان جێهێشتبوو، ماڵئاوایی لە ژیان و خەونەکانیان دەکەن.